پسپۆڕێكى نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان باسى ترس له لایه‌ن مرۆڤه‌وه ده‌كات و شیكردنه‌وه بۆ هه‌ندێك حاڵه‌تى مرۆڤ ده‌كات كه له‌خۆیانه‌وه ده‌ترسن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 13ى ئاب، ته‌نیا به‌دره‌دین پسپۆڕى نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان به "وشه"ى راگه‌یاند، هه‌ندێك كه‌س هه‌یه كه به ته‌نیا به شوێنێكی چۆڵدا ده‌ڕوات یان شوێنه‌كه تاریكه هه‌ست ده‌كات كه‌سێك به دواوه‌یه‌تی، بۆیه ترسی هه‌یه له ئاوڕدانه‌وه له دواوه‌ی خۆی یان هه‌ندێك جار وابیر ده‌كاته‌وه كه تارماییه‌ك یان دڕنده‌یه‌ك له دواوه‌یه‌تی، بۆیه خێرای زیاد ده‌كات.
زیاتر گوتى، له بنه‌رتدا هیچ شتێك به دوای نه‌كه‌ووتووه خۆی ئه‌و بیرۆكه‌ی بۆخۆی دروست كردووه و پاڵهستۆ له‌سه‌ر ده‌روونی خۆی دروست ده‌كات، بۆیه ئه‌مه فۆبیایه له تاریكی یان له چۆڵه‌وانی و ئه‌م حاڵه‌ته ترسی ناوێت نه‌خۆشی نییه.
ئه‌و پسپۆڕه ده‌روونییه گوتى، له‌م حاڵه‌ته‌دا چاره‌سه‌ر ته‌نیا ئه‌وه‌یه رانه‌كه‌ى و نهشلهژێى و ئاوڕی دواوه‌ی خۆت بده‌وه دڵنیابه هیچ روو نادات و هیچ شتێك له دواوه‌ت نییه.
له‌باره‌ى هۆكارى دروستبوونى ئه‌و ترسه ئه‌و پسپۆڕه ده‌روونییه گوتى، گێرانه‌وه‌ی چیڕۆك و ئه‌فسانه فیلم و قسه هۆكارى سه‌ره‌كین به تایبه‌ت كاتێك هه‌ندێك وشه‌ى ترسێنه‌ر له‌لایه‌ن گه‌وره‌كانه‌وه بۆ منداڵان به‌كار ده‌هێنرێت ئه‌وه تووشى ئه‌و حاڵه‌ته ده‌بن.