وەحید كار بۆ كلیپێكی جیاواز دەكات

:: PM:11:31:13/08/2017 ‌
 
گۆرانیبێژ (وەحید عەلی نەژاد)، كار بۆ گۆرانییەكی جیاواز و كەم وێنە دەكات لە ڕووی بەكارهێنانی وشە و ناوی گۆرانییەكەی.

ئەمڕۆ یەكشەم وەحید بە"وشە"ی راگەیاند، "سێكسی"، ناوی نوێترین گۆرانیمە، كە ئێستە تۆمارم كردووە و بەمزووانە بە شێوەیەكی زۆر جیاواز و پڕ لەسێكسی كاری كلیپی بۆ دەكەم، ئەو گۆرانییە ئاوازەكەی بیانییە و شیعرەكەی لەلایەن بنیامین نووسراوە و میوزیكەكەشی لەلایەن حامید مورادی لە تاران كاری بۆ كراوە.

وەحید دەڵێ، ئەو گۆرانییە هیچ شەرم نییە و هەزاران هونەرمەندمان هەیە باس سینگ و مەمك دەكەن و بۆ ئەوان شەرم نییە، بۆچی بۆمن شەرم بێت؟.

"چڕا" ناوی دوا بەرهەمی گۆرانی وەحیدە كە بە زمانی فارسییە و بە كوردی بەمانای "بۆچی؟" دێت، ئەو بەرهەمەی لە تاران لەلایەن پویا میلانی كاری ئاواز و میوزیكی بۆ كراوە و تێكستەكەی لەلایەن سەعید رەزا نووسراوە، لە ستۆدیۆی هونەر تۆمار كراوە و كاری میكس و ماسترینگی لە تاران لەلایەن پویا كاری بۆ كراوە، كاری كلیپەكەی بە سپۆنسەری جیهان ئیچ دی كاری بۆ كراوە و لە دەرهێنانی كلیپی عومەر تەهایە و یاریدەدەری دەرهێنەر خاتوو دالیایە.

دەربارەی هۆكاری گۆرانیگوتنی بە زمانی جیاواز بە"وشە"ی راگەیاند، حەز دەكەم هەرجارە و بەزمانێك گۆرانی بڵێم تا بتوانم ڕوویەكی جوانی كورد پێشانی جیهان بدەم لە ڕێگەی هونەرەوە، هەروەها گۆرانییەكی جیاوازی بە هەردوو زمانی كوردی و هیندستانی بڵاو كردووەتەوە بەناوی "شەیدا"، ئەو بەرهەمەی لە كاری میوزیكی حامد مورادییە لە تاران كاری بۆ كراوە و هۆنراوەكەی لەلایەن باخان نامۆ نووسراوە و لە هەولێركاری وێنەگرتنی بۆ كراوە.

هەولێر/ شاخەوان شێخانی


وشە - مه‌حموود ئیسماعیل