چوار ساڵ به‌سه‌ر ده‌ستكردن به جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌ى ئاوى پاك بۆ خواردنه‌وه له ده‌ربه‌ندیخان /66كم باشووری سلێمانی/ تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵام هێشتا به‌گوته‌ى كۆمپانیاى جێبه‌جێكار، 50%ى كاره‌كانیان ته‌واو كردووه. هه‌ردوو لایه‌نى كۆمپانیا و یه‌كه‌ى كارگێڕیى سنووره‌كه حكوومه‌ت تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به خه‌رج نه‌كردنى گوژمه‌ى پێویست بۆ پڕۆژه‌كه.
كارزان عه‌لی گه‌نجێكى دانیشتووى ده‌ربه‌ندیخان، به"وشه" ده‌ڵێ، "پێش دروستبوونى ته‌نگژه‌ى دارایى، حكوومه‌ت موژده‌ى پێداین كه پڕۆژه‌ى ئاوى پاك بۆ خواردنه‌وه له ده‌ربه‌ندیخان جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت و هێشتا ئه‌نجامى نییه".
هاوكار قادر سه‌رپه‌رشتیاری گرووپی هه‌ڵوێست له شارۆكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان، به"وشه"ی گوت، ماوه‌ی 10 ساڵه دانیشتوانی شارۆكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان، به ده‌ست پیسیی سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌یان ده‌ناڵێنن و پیسی ئاوه‌كه بووه‌ته مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بۆ سه‌ر ژیانیان.
ئه‌و ده‌ڵێ، "چه‌ندان خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه ئه‌نجام دراوه، به‌ڵام لایه‌نه به‌رپرسه‌كانى حكوومه‌ت هه‌موو جارێك بۆ ساردكردنه‌وه هاووڵاتییان به‌ڵێن ده‌ده‌ن و جێبه‌جێى ناكه‌ن".
پڕۆژه‌ى ئاوى پاكى خواردنه‌وه له سنوورى ده‌ربه‌ندیخان له سه‌ره‌تاى ساڵى 2013دا ده‌ست به جێبه‌جێكردنى كراوه، ئه‌و كۆمپانیایه‌ى یه‌كه‌مجار گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كرا، پڕۆژه‌كه‌ى به‌نیوه‌چڵى جێ هێشتووه و دواتر كۆمپانیای "ئۆهیتان"ی توركی وه‌ك كۆمپانیاى دووه‌م ده‌ستبه‌كار بووه، به‌ڵام هێشتا كاره‌كان به ئه‌نجام نه‌گه‌یشتوون.
سینان یوڵدز سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌كه، بۆ "وشه"ی روون كرده‌وه كه ته‌واوكردنى پڕۆژه‌ى پاڵاوتنى ئاوى ده‌ربه‌ندیخان پێویستى به 20 ملیۆن دۆلاره، به‌ڵام حكوومه‌ت ته‌نیا چوار ملیۆن دۆلارى راده‌ست كردوون. ئه‌و ده‌ڵێ، "ئێمه نۆ ملیۆن دۆلارمان له پاره‌ى خۆمان خه‌رج كردووه، ته‌نیا 50%ى پڕۆژه‌كه‌مان ته‌واو بووه و ئه‌ویتر به‌هۆى ته‌رخان نه‌كردنى پاره‌وه وه‌ستاوه و ناتوانرێت ته‌واو بكرێت".
كاره‌كانی پاككردنه‌وه‌ی ئاوی ده‌ربه‌ندیخان له‌رێی پاڵاوتن و دانانی فلته‌ره‌وه، ده‌بوو له مانگی ئابى ساڵی 2014 ته‌واو بكرێت، به‌ڵام پاش تێپه‌ڕبوونى سێ ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و ماوه‌یه، هێشتا ته‌واو نه‌بووه.
ناسیح مه‌لا حه‌سه‌ن قایمقامی ده‌ربه‌ندیخان، بۆ "وشه"ی دووپات كرده‌وه، "به‌شه‌كانى میكانیك و ئه‌لیكترۆنی و كاره‌باى پڕۆژه‌كه ته‌واو نه‌كراون، ئه‌گه‌ر پاره ته‌رخان بكرێت به‌زوویى ته‌واو ده‌بێت".
ئه‌و ده‌ڵێ، "له رێی به‌رپرسانی پارێزگای سلێمانییه‌وه پێوه‌ندیمان به ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوردستانه‌وه به‌تایبه‌ت جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت كردووه بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ى له ته‌نگژه‌ى دارایى به‌ده‌ر بكرێت، به‌ڵام وه‌ڵامى ئه‌رێنیمان نه‌دراوه‌ته‌وه".
ئازاد ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی رێكخراوی ژینگه‌پارێزی له گه‌رمیان، بۆ"وشه"ى روون كرده‌وه، "هۆى پیسبوونى ئاوى ده‌ریاچه‌ى ده‌ربه‌ندیخان، تێكه‌ڵبوونى ئاوه‌ڕۆى سلێمانى و ئاوى تانجه‌ڕۆیه كه خۆڵ و خاشاك و پاشماوه‌ى كارگه‌كان هه‌ڵده‌ڕژێنێته ناویه‌وه و تێكه‌ڵ به‌ئاوى ده‌ریاچه‌ى ده‌ربه‌ندیخان ده‌بێته‌وه".
ماوه‌ی حه‌وت ساڵه ئاوی ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان بۆ خواردنه‌وه و به‌كارهێنان ناشێ، ئه‌و ئاوه، ره‌نگ و بۆن و تامی هه‌یه كه له پێناسه‌ی ئاوی پاكدا هه‌رسێ تایبه‌تمه‌ندییه‌كه "ره‌ت كراوه‌ن".