حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌نگاوی یه‌كه‌می به ئه‌لیكترۆنیكردنی سیسته‌می مووچه و تۆماركردنی فه‌رمانبه‌ران، له مانگی داهاتوو مووچه به‌پێی میكانیزمی بایۆمه‌تری له فه‌رمانگه‌كان دابه‌ش ده‌كات. هه‌رچه‌نده ئه‌وه ڕێكاره‌كانی پێدانی مووچه شووشه‌یی "شه‌فاف" و خێراتر ده‌كات، به‌ڵام گیرفانی مووچه‌خۆران گه‌رم ناكاته‌وه.
له هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوه‌كانی دواتری ئه‌و سیسته‌مه كه كردنه‌وه‌ی ژماره بانكی فه‌رمانبه‌رانه، ئه‌گه‌ری شكانی ته‌لیسمی ته‌نگژه‌ی دارایی هه‌یه كه سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به ڕژدی كاری بۆ ده‌كات.
له ٣ی شوباتی ٢٠١٦ به بڕیاری ژماره ٧١ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری هاته راسپاردن وه‌ك لایه‌نی جێبه‌جێكاری ته‌كنیكی پڕۆژه‌ی تۆماری بایۆمه‌تری سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران، كه مه‌به‌ست لێی ڕوونی ژماره‌ی دروستی فه‌رمانبه‌ران، دابه‌شكردنیان به‌سه‌ر فه‌رمانگه‌كان به‌پێی پێویستی، پاككردنه‌وه‌ی دوو مووچه‌یی نایاسایی و دروستكردنی كردیت كارت وه‌ك چاره‌سه‌ری ته‌نگژه‌ی دارایی و كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی خه‌ڵك له بانكه‌كان، له ٩ی ١٠ی هه‌مان ساڵ تۆماركردنی فه‌رمانبه‌ران به سه‌رۆكی حكوومه‌ت و جێگره‌كه‌ی ده‌ستی پێ كرد.
ئێسته سیسته‌می ئه‌لیكترۆنیكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به تۆماركردنی هه‌موو مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بناغه‌كه‌ی داڕشتووه و له‌وه به‌دوا باڵا ده‌گرێت و سێبه‌ری ده‌بێت. سه‌میر هه‌ورامی گوته‌بێژی سیسته‌می بایۆمه‌تری مووچه، ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، ئێسته ملیۆنێك و ٢٠٢ هه‌زار مووچه‌خۆر به سلكی سه‌ربازیشه‌وه له‌و سیسته‌مه تۆمار كراون و هه‌ر یه‌كێكیان باركۆدێكی بایۆمه‌تریان هه‌یه.
هه‌ورامی پێی وایه كه ئه‌وه قورسترینی كاره‌كانی سیسته‌مه‌كه بووه و قۆناغه‌كانی دواتری كاری ته‌كنیكی و ئاسانن. ئه‌و ده‌ڵێ، "له مانگی داهاتووه‌وه ئه‌وانه مووچه‌یان له‌سه‌ر بنه‌مای بایۆمه‌تری ده‌بێت كه جیاواز له ڕێكاری جاران، هه‌موو فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت له سه‌ره‌تاوه تا نیوه‌ی مانگ ده‌بێت لیستی مووچه‌یان به سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی و باركۆدی فه‌رمانبه‌ره‌وه بۆ گه‌نجینه‌كان بنێرن".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌وه هیچ گۆڕانكارییه‌ك له وه‌رگرتنی مووچه‌ی مووچه‌خۆراندا ناكات، به‌ڵام كاره‌كان بهشهفاف و سانا و خێراتر ده‌كات و هه‌رچی باركۆدیشی نه‌بێت، مووچه‌ی پێ نادرێت.
دوای 25 ساڵ له دروستبوونی، ئێسته حكوومه‌تی هه‌رێم كه خاوه‌نی داتایه‌كی دروستی فه‌رمی مووچهخۆرانییهتی.
هه‌ورامی ئاماژه به هه‌نگاوه ئه‌رێنییه‌كانی دواتری سیسته‌مه‌كه ده‌دات، به‌وه‌ی نیازیانه له ڕێیه‌وه به‌شێوه‌ی پێویست كارمه‌ندان به‌سه‌ر فه‌رمانگه حكوومییه‌كاندا دابه‌ش بكه‌نه‌وه، فه‌رمانگه هه‌یه زیاد له پێویست كارمه‌ندی هه‌ن. جیا له‌وه هه‌نگاوی دووه‌می بایۆمه‌تری ژماره بانكییه و ئه‌و باركۆدهی به مووچه‌خۆران دراوه، له ڕێیه‌وه ده‌توانێت له بانكه‌كانی كوردستان مووچه‌كه‌ی وه‌ربگرێت، ئه‌وه‌ش دوای به ئه‌لیكترۆنیكردنی بانكه‌كانی كوردستان دێت. ئه‌و بۆ "وشه" ده‌ڵێ، "سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاری جێبه‌جێكردنی داوه و لیژنه‌یه‌ك بۆ دروستكردنی ژماره‌ی بانكی مووچه‌خۆران هاتووه‌ته راسپاردن".
هه‌موو ئه‌وانه گیرفانی مووچه‌خۆرانی حكوومه‌ت گه‌رم ناكاته‌وه كه جیا له چوار مانگی پار و ئه‌مساڵیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مووچه‌كه‌ی بووه‌ته سێ چاره‌گ، تازه مووچه‌ی مانگی ئایاریان وه‌رگرتووه. ئه‌وان كه جگه له وه‌رگرتنی مووچه‌ی ته‌واویان له كاتی خۆیدا، هیچ شتێك به گوێیاندا ناچێت و له‌و دۆخه‌یشدا كه ئه‌وه بۆ حكوومه‌تی به‌رده‌م ده‌وڵه‌ت ئه‌سته‌مه، بۆ كرێدت كارت ئاو خواردنه‌وه‌یه و له ڕێیه‌وه پێدانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش فه‌راهه‌م ده‌بێت.
حكوومه‌ت كه گرنگی كرێدت كارتی بۆ ده‌ركه‌وتووه و بڕیار بوو له نیوه‌ی ئه‌مساڵ كاری پێ بكات و نه‌یتوانی، مسته‌فا سه‌عید خه‌لیل به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌كنه‌لۆجیای بانكه‌كان، ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، چه‌ند بانكێك ئاماده كراوه و به یه‌كتر بهستوونهوه و كارمه‌ندانیان ڕاهێنانیان پێ كراوه.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره بۆ "وشه" ئاماژه به به‌رنامه‌ی كاریان ده‌دات كه له‌به‌ر گرنگی پرۆسه‌كه هه‌نگاو به هه‌نگاو ده‌چنه پێش و ده‌ڵێ، "وه‌ك تاقیكردنه‌وه ٢٥ی ئه‌م مانگه بانكێك به ئه‌لیكترۆنی ده‌كه‌ین كه ماوه‌كه‌ی هه‌فته‌یه‌كه و دوای ئه‌وه‌ی كاره‌كانی دروست بوو، له بانكه‌كانی تریش پێڕه‌وی ده‌كه‌ین و كارێكی ئاسانه، ئه‌وكات ئاماده ده‌بین بۆ دروستكردنی كرێدت كارت و چاوه‌ڕێی بڕیاری حكوومه‌ت ده‌بین".
به‌پێی پلان، ده‌بێت مانگی ئهیلوول بانكێكی ئه‌لیكترۆنی له كوردستان ئاماده بێت و ده‌ست به‌كار بكات، ئه‌وه بناغه ده‌بێت بۆ كرێدت كارت و ڤیزه‌كارت و خه‌ڵكی له‌ڕێی مۆبایله‌كانیانه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت به مووچه‌كانیانه‌وه بكه‌ن.
مسته‌فا ته‌ها ئاشكرای ده‌كات كه ئێسته تیمێكی ڕاوێژكاری لبنانی له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران سه‌رپه‌رشتی چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك ده‌كه‌ن له وه‌زاره‌تی دارایی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان به‌شێكه له‌وان، به‌ڵام ده‌ڵێ، "له كوردستان ناتوانی هیچ به‌ڵێنێك بده‌یت، چونكه ئه‌گه‌ری گۆڕانكاریی زۆرن و دیار نییه كه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به كرێدت كارت مووچه‌كانیان پێ ده‌درێت، ئه‌وه‌ی ئێسته ڕوونه حكوومه‌ت به رژدی كاری بۆ ده‌كات".
به بڕوای به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌كنه‌لۆجیای بانكه‌كان، كرێدت كارت چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی زۆربه‌ی گرفته‌كانی دارایی ئێسته‌ی كوردستانه و پێویستییه.
بۆ ده‌ربازبوون له‌و ته‌نگژه دارایییه، "وشه" له ژماره 124ی له رۆژی 27ـی مانگی یه‌كی 2016، به‌دواداچوونێكی ڕۆژنامه‌وانی وه‌ك چاره‌سه‌ری ته‌نگژه‌ی دارایی بڵاوكرده‌وه. تیایدا ئه‌وه‌ی روون كرده‌وه كه حكوومه‌ت ده‌توانێت له ڕێگه‌ی كرێدیت كارته‌وه ئه‌و دۆخه به‌ئاسانی تێپه‌ڕێنێت. حكوومه‌ت كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌كنه‌لۆجیای بانكه‌كانی هه‌یه، ده‌كرێت له ڕێگه‌یه‌وه كرێدیت كارت بۆ هه‌موو مووچه‌خۆر و كاسبكارانی كوردستان دروست بكات و ئامێری كاشێر بۆ فرۆشگه‌كان دابین بكات. ئه‌وسا ده‌توانێت له‌بری سیوله كه نه‌وت كه‌میی كردووه‌ته‌وه، كار به ژماره بكات. حكوومه‌ت له ڕێی ٩٧ بانكه‌كه‌یه‌وه، ده‌توانێت هه‌موو قه‌رزی فه‌رمانبه‌رانی به یه‌ك جێ و ته‌نیا به ژماره بخاته سه‌ر ژماره بانكی فه‌رمانبه‌رانی و به‌رده‌وامیش مانگانه‌كه‌ی له‌كاتی خۆی له‌سه‌ر زیاد بكات. خه‌ڵك جگه له‌وه‌ی زۆربه‌ی پێداویستییه‌كانی به‌و كرێدیت كارته ڕایی ده‌كات، كه (گواستنه‌وه‌ی حیساب له ژماره بانكیییهكهوه بۆ ژماره بانكییهكی تر دێنێته ئاراوه، به‌هۆیه‌وه كرێی خانوو و قه‌رز له كۆڵ ده‌كاته‌وه و بازاڕكردنی پێ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات).
ئه‌وكات هه‌ر كه‌س، مانگانه ته‌نیا كه‌مێك پاره‌ی پێویست ده‌بێت، ئه‌ویش ده‌كرێت بڕێك له‌و سیوله‌ی له فرۆشتنی نه‌وت وه‌چنگ بخرێت و به‌پێی پله‌به‌ندی به‌سه‌ر ژماره بانكییه‌كانی مووچه‌خۆران دابه‌ش بكرێت، كه هه‌ر ژماره بانكییه‌ك له مانگێكدا ئه‌و رێژه‌یه ده‌ربكێشێت كه به‌پێی داهاتی ئه‌و مانگه‌ی حكوومه‌ت بۆی دیاری ده‌كرێت. بڕێكیش سیوله بۆ هاورده‌ی بازرگانان ته‌رخان بكرێت.
هاوكات حكوومه‌ت به‌هۆی كرێدیت كارته‌كه‌وه ده‌توانێ ڕاسته‌وخۆ باجی سه‌ر كاڵاكان له كۆمپانیا وه‌ربگرێت و پێشینه‌كانی وه‌ك هاوسه‌ریی و خانووبه‌ره له فه‌رمانبه‌رانی بستێنێته‌وه و به ئاسانی خه‌رجییه‌كانی ئاو و كاره‌با له هاوبه‌شانی وه‌رگبرێت.
مسته‌فا سه‌عید خه‌لیل به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌كنه‌لۆجیای بانكه‌كان، ده‌ڵێ، "له دوای سه‌ركه‌وتنی تاقیكردنه‌وه‌ی سیسته‌می بانكی ئه‌لیكترۆنی له ١ی ٩ی ئه‌مساڵ، به‌رچاومان ڕوون ده‌بێت و ده‌كرێت ئه‌وكات پێدانی كرێدت كارت به مووچه‌خۆران دیاری بكرێ".