هه‌ناسه‌ته‌نگی یاخود ته‌نگه‌نه‌فه‌سی كه به نیشانه‌یه‌كی ترسناك هه‌ژمار ده‌كرێ له ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی پێوه‌ست به سییه‌كان و كێشه‌ی ته‌ندروستی كوشنده‌ی دڵ، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ئه‌گه‌ره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ناسه‌ته‌نگی له كه‌سێكدا ده‌خرێته باری له‌ناكاو و فریاگوزاری خێرای ده‌بێت بۆ ئه‌نجام بدرێت به‌تایبه‌ت له‌و جۆره كه‌سانه‌ی كه نیشانه‌ی هه‌ناسه‌ته‌نگی له پڕ ده‌ركه‌وتوون و پێشتر هیچ نیشانه‌یه‌ك نه‌بوون له كه‌سی تووشبوودا.
هه‌ر به‌و هۆیه‌وه پزیشكانی پسپۆڕ له بواری كۆئه‌ندامی هه‌ناسه و ڕێكخراوه ته‌ندروستییه جیهانییه‌كان به‌به‌رده‌وامی ڕێنوێنی هاووڵاتییان ده‌كه‌ن كه له‌گه‌ڵ په‌یدابوونی كێشه‌ی هه‌ناسه‌ته‌نگی بۆ ماوه‌ی كه‌م یا زۆر، پێویسته به‌زووترین كات كه‌سی تووشبوو بگه‌یه‌نرێته به‌شی چاره‌سه‌ری خێرا و لێكۆڵینه‌وه له ئه‌گه‌ره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و كێشه ته‌ندروستییه بكرێت كه ڕه‌نگه به‌هۆی بوونی كێشه‌ی ته‌ندروستی پێشوه‌خت وه‌ك (ڕه‌بوو، قه‌ڵه‌وی له ئاسته به‌رزه‌كانی، كێشه‌ی دڕێژخایه‌نی سییه‌كان و گیرانی بۆڕییه‌كانی هه‌ناسه)بێت تا خێراتر ده‌ستنیشان بكرێت و چاره‌سه‌ری گونجاوی كێشه ته‌ندروستییه‌كه بكرێت.
ڕوودانی ئه‌و كێشه ته‌ندروستییه كه ڕه‌نگه چه‌ند هۆكارێكی ناته‌ندروست كارێگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر بۆڕییه‌كانی هه‌ناسه دروست بكات له ته‌سكبوونه‌وه‌ی بۆڕییه‌كان و دروستبوونی ڕێژه‌ی به‌رزی لینجه ماده و ئهستهمكردنی هه‌ناسه وه‌رگرتن و دانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست، هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی كۆكه‌ی به‌رده‌وام كه جارێكی تر ئاستی ڕێڕه‌وی هه‌ناسه‌دان كه‌م ده‌كاته‌وه.
یاخود ڕه‌نگه له ئه‌نجامی ڕوودانی جه‌ڵته‌ی دڵی ناسراو به "بێ ده‌نگ" واته ڕوودانی جه‌ڵته به‌بێ ده‌ركه‌وتنی هیچ نیشانه‌یه‌كی پێشوه‌خت كه وه‌ك ئاگاداركردنه‌وه و سه‌ره‌تایه‌كی ترسناك داده‌نرێت له ڕوودانی جه‌ڵته‌ی دڵ به‌شێوه‌یه‌كی كوشنده و له‌كار كه‌وتنی دڵ له جێبه‌جێكردنی فرمانه‌كانی، یا ڕه‌نگه له ئه‌نجامی كه‌می ڕێژه‌ی ئۆكسجین بێت له خوێن به جۆرێك كه خڕۆكه سووره‌كانی خوێن ده‌گه‌ن به ئاستێكی نزم و ترسناك كه خانه و شانه‌كانی جه‌سته بڕی پێویست له ئۆكسجینیان ده‌ست ناكه‌وێت.
ترسناكترین هۆكار له سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ناسه‌ته‌نگی بریتییه له دروستبوونی خانه شێرپه‌نجه‌یییه‌كان له سییه‌كان كه هاوكات ده‌بێت له‌گه‌ڵ په‌یدابوونی چه‌ند نیشانه‌یه‌كی تری وه‌ك كۆكه‌ی به‌رده‌وامی تێكه‌ڵ به خوێن و ماندووبوونی به‌رده‌وام و لاوازی و له‌ده‌ستدانی كێش به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو و ئازاری توند له كاتی هه‌ناسه‌دان و كۆكیندا. هه‌ر به‌و هۆیه‌وه به به‌رده‌وامی داوا له هاووڵاتییان ده‌كرێت كه سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ بكه‌ن له‌كاتی ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی هه‌ناسه‌ته‌نگی و بیانووی جگه‌ره‌كێشان و تووشبوون به سه‌رمای وه‌رزی نه‌هێننه‌وه كه ڕه‌نگه هۆكارێكی ترسناكی تری وه‌ك شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان بوونی هه‌بێت، خێرا ده‌ستنیشانكردنی هاوكار بێت له پاراستنی ژیانی كه‌سی تووشبوو و كه‌مترین ڕێژه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌یییه‌كان بڵاوه‌ی كردبێت به سییه‌كاندا.
د. تۆڵه فه‌ره‌ج / به‌ریتانیا
*سه‌رچاوه: (ده‌زگه‌ی ته‌ندروستی نیشتمانی به‌ریتانی NHS)