له به‌ڕازیل كچێكی خوێنده‌وار و نووسەر و جوانی ده‌وڵه‌مه‌ند بێ گوێدانه قسه‌ی خه‌ڵكی و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی، بڕیاری هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ سواڵكه‌رێك ده‌دات، دوای ماوه‌ی ساڵێك ده‌بنه خاوه‌نی منداڵێك.
هه‌موو یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌یانبینین خاوه‌نی چیرۆكی جیاواز و دڵته‌زێن و سه‌رسوڕهێنه‌رن، له پشت هه‌موو ڕووخسار و جه‌سته‌یه‌كی پیسه‌وه دڵێكی پاك و ڕاستگۆ هه‌یه، له به‌رامبه‌ر ئه‌و بێ ئاگایییه‌یان له دنیا چه‌ندان بڕوانامه‌ی به‌رز هه‌یه، تا لێیان ورد نه‌بیته‌وه له ڕاستی ئه‌م بابه‌ته تێ ناگه‌یت.
"ڕایموندۆ سوپرینهۆ'' ئه‌و سواڵكه‌ره پیر و ناته‌ندروسته‌یه كه له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی ساوۆ پاولۆی وڵاتی به‌ڕازیل له‌ناو یه‌كێك له كه‌لاوه‌كان ژیانی به‌سه‌ر ده‌برد، به جلوبه‌رگێكی دڕا‌و، ڕووخسارێكی چڵكن و پشتێكی چه‌ماوه‌وه هه‌ڵگری بیرێكی فراوان و توانایییه‌كی باشی نووسین بوو، پێش ئه‌وه‌ی بارودۆخی بگات به‌م سواڵكه‌رییه له یه‌كێك له ڕۆژنامه‌كانی به‌ڕازیل نووسه‌رێكی لێهاتوو بوو.
ڕۆژێك ''شالا مۆتیۆرۆ''ی به‌ڕازیلی به‌و شه‌قامه‌دا تێ ده‌په‌ڕێت و بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌كی له‌سه‌ر چیرۆكی ژیانی ڕایماندۆ هه‌بێت، لێی نزیك ده‌بێت و چه‌ند قسه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ده‌كات، چه‌ند جارێكی تر سه‌ردانی ده‌كات و بۆی ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م كاغه‌زانه‌ی به‌رده‌وام به ده‌ستی ئه‌و سواڵكه‌ره‌وه‌ن، گه‌نجینه‌یه‌كی به‌نرخن و پڕن له نووسینی جوان و سه‌رنجڕاكێش كه له ماوه‌ی 35 ساڵی سواڵكه‌رێتیدا بۆ كات به‌سه‌ربردن نووسیویه‌تی.
شالا دوای ئه‌وه‌ی بووه هاوڕێیه‌كی نزیكی ڕایموندۆ، بڕیار ده‌دات له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك په‌یجێك بۆ نووسینه‌كانی دروست بكات و خۆی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بگرێته ئه‌ستۆ، دوای ماوه‌یه‌ك له بڵاوكردنه‌وه‌ی نووسینه‌كانی ڕۆمیندۆ هه‌وادارێكی زۆری بۆ په‌یدا ده‌بێت و ناوی له دنیادا بڵاو ده‌بێته‌وه.
ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ی فه‌یسبووك ده‌بێته هۆی دۆزینه‌وه‌ی براكه‌ی ڕایماندۆ كه بۆ ماوه‌ی 50 ساڵ ده‌بێت نه‌یبینیوه، دووباره به دیداری شاد ده‌بێته‌وه.
له دوای هه‌موو ئه‌مانه‌ش شالا وه‌ك باشترین كه‌سی ژیانی ده‌یپارێزێت و ده‌یباته ماڵه‌كه‌ی خۆی، سه‌ر و ڕیشی بۆ چاك ده‌كات و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ده‌كات و ده‌بنه خاوه‌نی كچێك، له لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ده‌ڵێ، ''من خۆشبه‌ختترین ئافره‌تی دنیام، چونكه هاوسه‌رگیریم له‌گه‌ڵ دڵێكی پاك و ئه‌قڵێكی فراوان كردووه".
لەم دوواییانەش پێکەو کتێبێکیان لە کۆکراوەی بەرهەمهێنانەکانیان بە چاپ گەیاند.