چا یان چایی، ناوێكی چینییه به‌كار دێت بۆ ئه‌و دره‌خت و ده‌وه‌ن و گه‌ڵا و خواردنه‌وه‌یه‌ی له گه‌ڵا دروست ده‌كرێت، ڕووه‌كه‌كه‌ی هه‌رده‌م سه‌وزه و شوێنی بنه‌ڕه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیایه، له شوێنی خۆیدا تا نۆ مه‌تر به‌رز ده‌بێته‌وه، به‌ڵام له كێڵگه‌كاندا ده‌وه‌نی بچووكن و درێژییان ده‌گاته 150-90سم. گه‌ڵاكانی ڕمییه له شێوه‌دا و ڕه‌نگی سه‌وزی تۆخه، گوڵه‌كانی سپی زه‌ردباوی بۆن خۆشه، له سه‌ده‌ی هه‌شتدا چێنراوه به شێوه‌یه‌كی بازرگانی كڕین و فرۆشتنی پێ كراوه.
تامی چا هۆكاره‌كه‌ی زه‌یتێكی "فڕۆك"ه، تایبه‌تمه‌ندیی بێداركردنه‌وه‌ی هه‌یه به هۆی ئه‌و كافایینهی تێیدایه، له ناودارترین و به‌چێژترین خواردنه‌وه‌كانه له دنیادا، له شێوه و تامی جیاوازدا پێشكه‌ش ده‌كرێت و ئاماده‌كردنی پێنج خولهك ده‌خایه‌نێت، خه‌ڵك جیاوازن له خواردنه‌وه‌ی چادا، هه‌ندێك زۆر پێیان خۆشه، هه‌ندێكی تر به شیره‌وه پێیان خۆشتره و هه‌ندێك به ساده‌یی.
مێژووی چا یان چایی:
ئینسایكلۆپیدیای به‌ریتانی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌سڵی چا وڵاتی چینه، له‌وێوه بڵاو بووه‌ته‌وه به ئاسیادا له پێنج هه‌زار ساڵه، چینییه‌كان بۆ یه‌كه‌م جار چایان چاندووه و به‌كاریان هێناوه، وا ده‌گێڕنه‌وه كه پاشا شینۆگ خولیای كۆكردنه‌وه و چاره‌سه‌ر به ڕووه‌ك بووه، حه‌زی كردووه به خواردنه‌وه‌ی ئاوی گه‌رم دوای كوڵانی، هه‌ندێك گه‌ڵای چای له باخه‌كه جێ هێشتووه و به ڕێكه‌وت با گه‌ڵایه‌كی وشكی چا ده‌باته ناو ئاو گه‌رمه‌كه و پاشاكه هه‌ست به گۆڕانی ڕه‌نگی ئاوه‌كه ده‌كات، كه لێی ده‌خوات زۆر به دڵی ده‌بێت و دواتر به‌رده‌وام ده‌بێ له‌سه‌ر خواردنه‌وه‌ی به‌م شێوه‌یه به‌كارهێنانی له چین و ده‌ره‌وه‌یدا بڵاو ده‌بێته‌وه.
چا به گشتی له دنیا ناسرا له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌دا و یه‌كه‌م باری چا گه‌یشته ئه‌وروپا له ساڵی 1970 و له‌وێوه به‌كارهێنانی چا لای ئه‌وروپییه‌كان ده‌ست پێ ده‌كات، هه‌روه‌ها خواردنه‌وه‌ی چا لای عه‌ره‌ب باو نه‌بووه تا دوای سه‌رده‌می عه‌باسی و له دوای ئه‌م مێژووه هاتووه‌ته ناوچه عه‌ره‌بییه‌كان و به تایبه‌ت عێراق كه ئێسته ناسراوترین و ناودارترین خواردنه‌وه‌یه له عێراقدا.
جۆره‌كانی چا:
گرنگترین خواردنه‌وه‌ی مه‌زاجییه و چا له ئاسیاوه گواستراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وروپا له‌ڕێی پورتوگالییهكانهوه، دوای نزیكه‌ی 100 ساڵ ئینجا به‌رده‌ست ده‌كه‌وت بۆ هه‌موو خه‌ڵك به نرخێكی گونجاو له بازاڕه ئه‌وروپییه‌كاندا. پاشان خواردنه‌وه‌ی بووه به عاده‌تێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له ئه‌وروپا و له ناوچه جیاوازه‌كانی دنیادا. چا به زۆری له هینده‌وه دێت له‌گه‌ڵ دوورگه‌ی سیلان و چین و ئه‌نده‌نووسیا.
چا جۆر و تامی جیاوازوی هه‌یه له‌وانه:
گوڵی: ده‌ناسرێته‌وه به بۆنخۆشیی.
پڕته‌قاڵی: به‌ڵام پێوه‌ندی نییه به پڕته‌قاڵه‌وه، به‌ڵكو له ناوچه‌ی ئۆرانینی هۆڵه‌ندییه‌وه دێت.
بیكۆ: له چینه‌وه دێت و ده‌ناسرێته‌وه به تامه تیژه‌كه‌ی.
چای نه‌رم: له گه‌ڵای وردی نه‌رم دروست ده‌كرێت و ڕه‌نگێكی ئاڵتوونی هه‌یه.
گرنگترین سووده‌كانی چا:
چا یارمه‌تیده‌ره بۆ پاراستنی ددانه‌كان له كلۆربوون، نزیكی 300 جۆری به‌كتریا به‌شداره له كلۆركردنی ددانه‌كان، خواردنه‌وه‌ی چا رێگری ده‌كات له نوساندنی به‌كتریا به ددانه‌كانه‌وه و لاوازكردنی گه‌شه‌ی به‌كتریا به‌ھۆی بوونی رێژه‌یه‌كی به‌رزی دژه ئۆكسێنه‌ره‌كان له چادا.
به‌ھۆی بوونی پێكھاته خۆراكی فلاڤۆنید له چادا، یارمه‌تی پته‌وكردنی ئێسكه‌كان ده‌دات، ھه‌روه‌ھا سوودی زۆری ھه‌یه له ڕێگرتن له ھه‌وكردنی كڕكڕاگه‌كان.
چه‌ندان لێكۆڵینه‌وه له وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا و چین سه‌لماندوویانه كه چا كاریگه‌رییه‌كی ئێجگار گه‌وره‌ی ھه‌یه بۆ دووركه‌وتنه‌وه له تووشبیون به شێرپه‌نجه، چا به دژه شێرپه‌نجه ناو ده‌برێت به ھۆی بوونی ماده‌یی''گالایت3 و ئیپیگالۆكاتیجین'' كه رێگری ده‌كات له گه‌شه‌كردنی خانه شێرپه‌نجه‌یییه‌كان.
چا سوودی زۆری ھه‌یه بۆ دووركه‌وتنه‌وه له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و بۆڕیی خوێن و ھه‌روه‌ھا دووركه‌وتنه‌وه له جه‌ڵته، چا ده‌بێته ھۆی دابه‌زاندنی كێشی جه‌سته و كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆلیسترۆل له خوێندا، به ھۆی خێراكردنی سووتاندنی چه‌وری.
چا ھاوسه‌نگی ئاو له جه‌سته‌دا ڕاده‌گرێت به رێگرتن له كردنه ده‌ره‌وه‌ی ئاو كه سوودی زۆری ھه‌یه بۆ دووركه‌وتنه‌وه له تینوێتی، مه‌گنسیۆمی تێدایه كه زۆر پێویسته بۆ گه‌شه‌ی ئێسك، پۆتاسیۆمی تێدایه كه زۆر به‌سووده بۆ خۆپاراستن له هه‌وكردن و ئاوسان.
خواردنه‌وه‌ی چا، گرنگه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوون به گرفته‌كانی نه‌خۆشیی دڵ، به به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی كه چا ناخۆنه‌وه، هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یشیان ده‌رخستووه كه چای ڕه‌ش بۆ ڕزگاربوون له به‌رزبوونه‌وه و نزمبوونه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن باشه، ئه‌گه‌ر چای ڕه‌ش تێكه‌ڵ بكرێت له‌گه‌ڵ ''فلافونویدس'' و دژه ئۆكسیده‌كان ئه‌وا یارمه‌تیده‌رێكی باشه بۆ كوشتنی ئه‌و خانانه‌ی ده‌بنه هۆی زوو پیربوون.
زیانه‌كانی چا:
رێگرتنی له مژینی ئاسن له ریخۆڵه‌كاندا كه ئه‌مه‌ش زیان ده‌گه‌یه‌نێت به‌و كه‌سانه‌ی كه‌م خوێنن.
چا رێگره له مژینی پرۆتین و چه‌ندان پێكھاته‌ی تری خۆراكی له رێخۆڵهدا، ھه‌روه‌ھا به‌ھۆی بوونی ''ئۆكسلهیتس'' له چادا زیان ده‌گه‌یه‌نێت به گورچیله‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشیی گورچیله‌یان ھه‌یه.
به‌ھۆی بوونی ''تانین'' له چادا ھۆكارێكه بۆ تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی سورێنچك به‌تایبه‌تی كاتێك كه چای زۆر گه‌رم بخورێته‌وه.