سووده‌ سیحرییه‌كانی گیراوه‌ی هه‌نگوین و لیمۆ

:: PM:02:28:14/08/2017 ‌

ده‌سپێكی به‌یانی به‌ كووپێك چا یان قاوه‌ یان به‌ هه‌ر خواردنه‌وه‌یه‌كی پڕ له‌ كافایین بووه‌ته‌ خوویه‌كی ڕۆژانه‌ لای زۆربه‌مان، ڕه‌نگه‌ له‌ خۆتان بپرسن جگه‌ له‌ شیر، ده‌توانین چیتر زیاد بكه‌ین بۆ به‌یانیان؟

وه‌ڵامی ئێمه‌ بریتییه‌ له‌ ئاوی لیمۆ له‌گه‌ڵ هه‌نگوین كه‌ خواردنه‌وه‌یه‌كی به‌ چێژه‌ و زۆر سوودی ته‌ندروستی هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش به‌شێك له‌ سووده‌كانیه‌تی.

كاریگه‌ری بۆ ته‌ندروستی دڵ:

ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت دڵێكی ته‌ندروست و خاوه‌ن لێدانێكی ڕێك و پێكت هه‌بێت، گیراوه‌ی ئاوی لیمۆ و هه‌نگوین پشتگوێ مه‌خه‌، ئه‌م گیراوه‌یه‌ سوودێكی زۆری هه‌یه‌ بۆ ڕێكخستنی په‌ستانی خوێن، به‌هۆی توانای زۆری وه‌ك پاككه‌ره‌وه‌ ڕێگری له‌ گیرانی خوێنبه‌ره‌كانی دڵ ده‌كات.

پارێزگاری له‌ ئاوی جەستە:

یه‌كێك له‌ خراپترین و هه‌ڵه‌ترین خووه‌كانی زۆربه‌ی ئێمه‌ كه‌مخواردنه‌وه‌ی ئاوه‌ به‌ پێی پێویست، كه‌ ده‌بێته‌ هۆی وشكبوونه‌وه‌ی جه‌سته‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ گیراوه‌ی لیمۆ و هه‌نگوین و ئاو نه‌ك ته‌نیا ده‌توانێت ئاوی پێویست بۆ جه‌سته‌ به‌رهه‌م بێنێت، به‌ڵكو سه‌رچاوه‌یه‌كی باشیشه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانی سۆدیۆم، پۆتاسیۆم و مه‌گنیسیۆم.

باشتركردنی سیستمی هه‌رس:

ئاوی لیمۆ و هه‌نگوین خواردنه‌وه‌یه‌كی بێ وێنه‌ بۆ یارمه‌تیدانی هه‌رسكردن، خواردنه‌وه‌یه‌ك كه‌ به‌هۆی بوونی ڕیشاڵه‌وه‌ یارمه‌تی ته‌ندروست مانه‌وه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌رس ده‌دات، ڕێگری ده‌كات له‌ تووشبوون به‌ قه‌بزی، ئه‌م گیراوه‌یه‌ ده‌بێته‌ هۆی چالاككردنی جگه‌ر و به‌رهه‌مهێنانی زیاتری ڕێژه‌ی زه‌رداو، هه‌روه‌ها كاریگه‌رییه‌كی به‌هێزی هه‌یه‌ له‌سه‌ر باشتركردنی سیستمی هه‌رس.

دژه‌ ژه‌هره‌:

ئه‌م گیراوه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زه‌رداو دروست ده‌كات، ڕێگری له‌ ژه‌هراویبوونی جگه‌ریش ده‌كات و ڕۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌ ده‌ركردنی ماده‌ زیانبه‌خشه‌كان، ده‌بێته‌ هۆی ڕێگری له‌ مه‌ترسی تووشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس.

باشتركردنی دۆخی ده‌روونی:

ئه‌گه‌ر به‌یانیان به‌ شێوه‌یه‌كی خراپ و ناخۆش بێدار ده‌بیته‌وه‌، ئه‌م گیراوه‌یه‌ له‌ بیر مه‌كه‌، ئه‌م گیراوه‌یه‌ به‌ هۆی بوونی ڕێژه‌یه‌كی گونجاو له‌ پۆتاسیۆم هه‌ستی خۆشی و شادی به‌ ئێمه‌ ده‌به‌خشێت و ئارامكه‌ره‌وه‌یه‌كی گرنگه‌ بۆ بوونی ڕۆژێكی باش.

سه‌رچاوه‌/ food.ndtv


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان