دوای ساڵێك له بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق بۆ به‌شه‌هید ناساندن و قه‌ربووكردنه‌وه‌ی زیان لێكه‌وتوانی خه‌ڵكی شارۆكه‌ی خورماتوو، ته‌نیا نووسینی سه‌ر كاغه‌ز بووه و هیچ قه‌ره‌بوویه‌ك نه‌كراونه‌ته‌وه.
پێش ساڵێك ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیاری دا شارۆكه‌ی خورماتوو به شه‌هید له فه‌رمانگه فه‌رمییه‌كانی عێراق بناسرێ و قه‌ره‌بووی بریندار و زیان لێكه‌وتووانی نائارامییه‌كانی شاره‌ۆكه‌كه بكاته‌وه، كه‌چی تا ئێسته ئه‌و بڕیاره نه‌چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، كه‌سوكاری قوربانییه‌كان و زیان لێكه‌وتووانی ناوچه‌كه‌ش نیگه‌رانن به جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاره‌كه.
حه‌سه‌ن عه‌لی كه‌سی نزیكی یه‌كێك له شه‌هیدانی نا ئارامییه‌كانی خورماتوو بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، ئێمه ساڵ زیاتره چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مانین، به‌ڵام دیاره ته‌نیا نووسینی سه‌ر كاغه‌ز بووه و هیچ هه‌نگاوێكی پراكتیكی به‌دوادا نه‌هاتووه.
ئه‌و ده‌ڵێ جێبه‌جێ نه‌كردنی ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مان، بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان زیاتر بێ متمانه بن له ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكوومه‌تی ناوه‌ند.
باوكی سه‌لام كه پێشتر دووكانی هه‌بوو، باسی خۆی بۆ "وشه" ده‌كات و ده‌ڵێ، ساڵێك زیاتره به‌هۆی ته‌قه‌كردن و شه‌ڕ و شۆڕه‌وه، وازم له دووكانداری هێناوه، چونكه دووكانه‌كه‌م له ناوچه‌یه‌كی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حه‌شدی شه‌عبیدایه و هیچ گره‌نتییه‌ك نه له‌سه‌ر خۆم و نه له‌سه‌ر دووكانه‌كه‌م هه‌یه، بۆیه به باشترم زانی واز بهێنم و بژێوییه‌كه‌شم كه‌وتووه‌ته دۆخی هه‌ژارییه‌وه.
پێوه‌ست به‌و پرسه، محه‌مه‌د فایه‌ق به‌رپرسی راگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی شارۆكه‌ی خورماتوو به "وشه"ی راگه‌یاند، له 12ی تشرینی دووه‌می 2015 و 24ی نیسانی 2016 شه‌ڕ و ئاڵۆزی له نێوان حه‌شدی شه‌عبی و پێشمه‌رگه له‌لایه‌ك و توركمانه شیعه‌كان و هاووڵاتییانی كورددا رووی دا، وه‌ك یه‌كه كارگێڕییه‌كانی ناوچه‌كه، داوامان له په‌رله‌مانی عێراق كرد قه‌ربووی هاووڵاتییان بكرێته‌وه.
زیاتر گوتی، له دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق بڕیارێك بۆ قه‌ربووكردنه‌وه‌ی هاووڵاتییانی ناوچه‌كه له شه‌هید و برینداره‌كان په‌سه‌ند كرا، به‌ڵام وا ساڵێك تێپه‌ڕی و ئه‌و بڕیاره هێشتا جێبه‌جێ نه‌كراوه.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی خورماتوو باسی له‌وه كرد، وه‌ك یه‌كه كارگێڕییه‌كانی ناوچه‌كه، له ده‌رگه‌ی په‌رله‌مانمان زۆر داوه، به‌ڵام سوودی نه‌بوو.
به‌پێی ئاماری لیژنه‌ی داواكاریی قه‌ربووكردنه‌وه‌ی هاووڵاتییانی خورماتوو، له كاتی دوو شه‌ڕی جیای هاووڵاتییانی كورد كه شه‌ڕی به‌رگرییان له خۆیان كرد له‌گه‌ڵ توركمانه شیعه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی، 38 هاووڵاتی له هه‌ردوولا كوژران و 142 هاووڵاتییش بریندار بوون و 600 دووكان و خانوو سووتان و رووخێنران، خه‌مڵاندنی قه‌ره‌بووه‌كه‌ش پێویستی به 800 ملیار دیناری عێراقییه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه.
لای خۆشیه‌وه دكتۆر فه‌رهاد قادر ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتیی نیشتمانی بۆ "وشه" باسی له‌وه كرد، هه‌لومه‌رجی عێراق و ئه‌و پشووانه‌ی په‌رله‌مان بووه‌ته هۆكاری جێبه‌جێ نه‌كردنی هه‌ندێك بڕیاری په‌رله‌مان .
ئه‌وه‌شی گوت، هه‌وڵه‌كانمان بۆ جێبه‌جێكردنی چڕ ده‌كه‌ینه‌وه.
جێی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه، له دانیشتنی رۆژی پێنجشه‌م 10ی ئاب كه به سه‌رۆكایه‌تیی ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه چوو، بڕیاری به شه‌هیدبوونی كوژراوه‌كان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی بریندار و زیان لێكه‌وتووانی نائارامییه‌كانی خورماتوو درا.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرینی