پزیشكانی پاراستنی ته‌ندروستی، خانمان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه دوور بكه‌ونه‌وه له به‌كارهێنانی ئامێری وشككه‌ره‌وه‌ی قژ له هۆتێله‌كاندا، چونكه ئه‌گه‌ری هه‌ڵگرتنی میكرۆب و به‌كتریای به‌كارهێنه‌ری پێش خۆی هه‌یه.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له ماڵپه‌ڕی ''
فۆشیا'' بڵاو كراوه‌ته‌وه، لێكۆڵه‌ران تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر نۆ هۆتێلی به‌ناوبانگی شاری لۆس ئه‌نجلۆسی ئه‌مه‌ریكا كرد، نرخی مانه‌وه له‌و هۆتێلانه بۆ هه‌ر شه‌وێك له نێوان 98 بۆ 500 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بوو، دوای لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و ئامێرانه‌ی قژ وشككردنه‌وه كه له ژووره‌كانی هۆتێله‌كان بوو، بۆیان ده‌ركه‌وت هیچ دانه‌یه‌كیان نه‌بوو دوور بێت له میكرۆب و به‌كتریا، هیچ یه‌كێك له به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و هۆتێله به‌ناوبانگانه گرنگی به پاككردنه‌وه‌ی وشككه‌ره‌وه‌كان نه‌دابوو دوای ڕۆیشتنی میوانه‌كان.
دوای ئه‌و ئه‌نجامه، لێكۆڵه‌ران پشكنینیان له‌سه‌ر هه‌موو ئامێر و پێداویستییه جێگره‌كانی تری ئه‌و هۆتێلانه كرد، بۆیان ده‌ركه‌وت به هه‌مان شێوه توالێت و حه‌مام و ده‌ستشۆره‌كانیش به میكرۆب و به‌كتریا ده‌وره دراون، به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان زۆر كه‌مته‌رخه‌می پاك و خاوێنی بوون له پێناو سه‌لامه‌تیی میوانه‌كان.
ئه‌م ئه‌نجامانه‌ش نه‌ك ته‌نیا له هۆتێلی مامناوه‌ند و سێ ئه‌ستێره‌كان، به‌ڵكو له هۆتێله پێنج ئه‌ستێره‌كاندا زیاتر به‌ده‌ر كه‌وتن و كه‌مته‌رخه‌می له‌و بوارانه‌دا له هۆتێله پێنج ئه‌ستێره‌كان زۆر زیاتر بوو.
له‌به‌ر ئه‌مه پزیشك و لێكۆڵه‌رانی ته‌ندرووستی ڕێنوێنییان به خانمان دا، هه‌رگیز هه‌وڵی به‌كارهێنانی وشككه‌ره‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه نه‌ده‌ن كه دڵنیا نین له پاك و خاوێنی، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به ڕواڵه‌تیش پاك دیار بێت، له ناوه‌وه‌دا زۆر به‌كارهێنانی مه‌ترسیداره و گواستنه‌وه‌ی ئه‌و به‌كتریا و میكرۆبه بۆ ناو سه‌رت، چه‌ندان جۆر نه‌خۆشی به ته‌ندروستیی جه‌سته و قژت ده‌گه‌یه‌نێت.