یه‌كێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامی له كوردستان، ڕای ده‌گه‌یه‌نن ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی زه‌رده‌شتییه‌كانیان كردووه، مامۆستای ئاینی نین، ته‌نیا كارمه‌ندن له مزگه‌وته‌كان و دا‌واشیان كرد كه نابێ له كاتی په‌رستشی هیچ ئاینێك به‌شداری بكه‌ن.
له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ دووشه‌م یه‌كێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامیی له كوردستان بڵاویان كردووه‌ته‌وه و وێنه‌یه‌كیشیان بۆ "وشه" ناردووه، هاتووه: ئه‌وانه‌ی به‌شداریی رێوڕه‌سمی زه‌رده‌شتییه‌كانیان به‌ناوی "مامۆستای ئاینی ئیسلام" كردووه و وتاریان پێشكه‌ش كردووه، پیشه‌كه‌یان خزمه‌تگوزاری مزگه‌وته، نه ئیمامن و نه وتارخوێن و نه ئه‌ندامی یه‌كێتیی زانایانن، هیچ پۆستێكی ئاینییان نییه، بۆیه پۆشینی جوبه و مێزه‌ری مه‌لایه‌تی خۆی له خۆیدا ئه‌وپه‌ڕی بێڕێزی و سووكایه‌تیكردنه به زانایانی ئاینی ئیسلام، هه‌ر ئه‌وه‌شه زیاتر ناڕه‌زایی به‌دوای خۆیدا هێناوه.
ڕۆژی رۆژی شه‌مووی ڕابردوو، ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی ئاینیی كه وه‌ك مامۆستای ئاینی خۆیان ناساندبوو، به‌شداریی رێوڕه‌سمی جه‌ژنی زه‌رده‌شتییه‌كانیان كرد كه به‌شداریكردنه‌كه گه‌یشته ئاستی ئه‌نجامدانی رێوڕه‌سمی ئاینی و هه‌ڵواسینی دروشمی ئاینی و قسه‌كردن له‌سه‌ر هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و پیاهه‌ڵدانی دروشمه‌كانی زه‌رده‌شتی، ئه‌م كاره ناڕه‌زایه‌تییه‌كی زۆری مسوڵمانانی كوردستان به گشتی و زانایانی ئاینی به‌تایبه‌تی به دوای خۆیدا هێنا. یه‌كێت ی زانایان ئاوایان نووسیوه.
له خاڵێكی تری ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه، له كاتێكدا ئه‌وانه هیچ مه‌كانه‌تێكی عیلمییان له بواری شه‌رعی ئیسلامه‌وه نه‌بێ، به هیچ شێوه‌یه‌ك نوێنه‌رایه‌تی زانایانی ئاینی ناكه‌ن و نه‌ده‌بوو خۆشیان رێی ئه‌وه به‌خۆیان بده‌ن به‌م به‌رگ و به‌م ناونیشانه به‌شداری ئه‌م پرسانه بكه‌ن.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه ئه‌م جۆره هه‌ڵسوكه‌وتانه زیانی هه‌ره گه‌وره له پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی ئاینی و مه‌زه‌وی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌ده‌ن، چونكه جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه له نێوان ئه‌نجامدانی رێوڕه‌سمی ئاینی و به‌شداری پێكه‌وه‌ژیان، بۆ نموونه هه‌میشه هه‌موو ئاین و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی كوردستان به‌شداری خۆشی و ناخۆشییه‌كانی یه‌كتریمان كردووه، به‌ڵام هه‌موو لایه‌كیش سنووری دینداری خۆمان پاراستووه، قه‌ت داوامان نه‌كردووه زه‌رده‌شتییه‌ك یان هه‌ر ئاینێكی تر رۆژانی هه‌ینی بێته مزگه‌وت و رێوڕه‌سمی خوتبه و نوێژی هه‌ینی له‌گه‌ڵ مسوڵمانان ئه‌نجام بدات، چونكه ئه‌وه توانه‌وه‌یه نه‌ك پێكه‌وه‌ژیان.
له كۆتایی ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی هاتووه، له خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان، وه‌ك یه‌كێتیی زانایان چه‌ندان جار داوامان له په‌رله‌مانی كوردستان كرد یاسایه‌ك ده‌ربكه‌ن بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی به‌رگی مه‌لایه‌تی له‌و كه‌سانه‌ی (مه‌لا) نین، یان به‌شێوازی ناشیاو به‌كاری دێنن، ئێسته‌ش هیوادارین له‌گه‌ڵ وه‌گه‌ڕكه‌وتنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، لیژنه‌ی ئه‌وقاف ئه‌م بابه‌ته زۆر به رژدی وه‌ربگرێت.