پاراستنی ته‌ندروستی مێشك كاریگه‌رییه‌كی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر ته‌ندروستی جه‌سته هه‌یه، لێره‌دا باسی چه‌ند ڕێیه‌ك ده‌كه‌ین كه ده‌بنه هۆی پاراستنی ته‌ندروستیی مێشك.
-ماده‌ی خۆراكی ته‌ندروست بۆ مێشك
ماده خۆراكییه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به ئه‌سیده چه‌وره‌كانی ئۆمیگا سێ، پڕۆتین، دژه ئۆكسانه‌كان، میوه و سه‌وزه‌مه‌نی و ڤیتامینB و هاوسه‌نگی له ماده‌ی نیشاسته و كاربۆهیدرات دروست ده‌كه‌ن و ده‌بنه هۆی پاراستنی ته‌ندروستی مێشك.
-چالاك هێشتنه‌وه‌ی مێشك
فێربوونی زمانێك یان پسپۆڕییه‌كی نوێ، شیكاریی خشته‌ی وشه ناته‌واوه‌كان، ڕۆیشتن بۆ خوله‌كانی فێربوون، فێربوونی هونه‌ره جیاوازه‌كان ده‌توانێت مێشك به چالاكیی بهێڵێته‌وه.
-چالاكیی ڕێكوپێكی له‌ش
وه‌رزش ده‌توانێت سوڕی خوێن چالاك بكات، هاوسه‌نگی له‌ش رێك بخات و ڕێگری له نه‌خۆشییه‌كانی مێشك و دڵ بكات، وه‌ك جه‌ڵته‌ی مێشك و زه‌هایمه‌ر.
-به‌شداریكردن له چالاكییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا
به‌سه‌ربردنی كات له‌گه‌ڵ هاوڕێیان و گه‌شتكردن، هه‌روه‌ها به‌شداریكردن له بۆنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌توانێت مێشك به چالاكی بهێڵێته‌وه.
-خه‌وی پێویست
نه‌بوونی خه‌وی پێویست ده‌كرێت زیانی ترسناك به مێشك بگه‌یه‌نێت.
-له‌ناوبردنی دڵه‌ڕاوكێ
به‌شداریكردن له ڕاهێنانه‌كانی یۆگادا، به‌سه‌ربردنی كات له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوڕێیانه‌ی كه زۆر نزیكن ده‌توانن ڕێژه‌ی دڵه‌ڕاوكێ كه‌م بكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش زۆر به‌سووده بۆ مێشك.
-پارێزگاری به‌رامبه‌ر زیانه‌كانی مێشك
به‌كارهێنانی كڵاوی سه‌لامه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی ماتۆڕ لێ ده‌خوڕن و پشتوێنی سه‌لامه‌تی له‌كاتی شۆفێریدا ڕێگری له هه‌ر زیانێك ده‌گات بۆ مێشك.
-كۆنترۆڵی ته‌ندروستی گشتیی له‌ش
پاراستنی كێشی گونجاوی له‌ش، وه‌رزشكردن، خواردنی ماده خۆراكییه گونجاوه‌كان، ده‌توانێت ڕێگری بكات له هه‌موو ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی تووشی مێشك ده‌بن.
-دووركه‌وتنه‌وه له خووه ناته‌ندروسته‌كان
جگه‌ره‌كێشان و ده‌رمانه بێ هۆشكه‌ره‌كان و ماده كهوولییه‌كان توانای مێشك كه‌م ده‌كه‌نه‌وه.
- تێگه‌یشتن له نه‌خۆشییه‌كانی باوان
ئه‌گه‌ر باوانی هه‌ندێ كه‌س نه‌خۆشیی مێشكیان هه‌یه، له‌كاتی به‌ساڵاچووندا ده‌توانیت سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ بكه‌یت بۆ پاراستنی ته‌ندروستی مێشكت و به‌هێزكردنی.