له توێژینه‌وه‌یه‌كدا زانایان بۆیان ده‌ركه‌وتووه، ئه‌گه‌ر زاوا ته‌مه‌نی له بووك بچووكتر بێت، تووشی نه‌خۆشیی ده‌روونی ده‌كات و ده‌بێته هۆی زووتر مردنی له ئاستی خۆی.
له هاوسه‌رگیریدا شتێكی نامۆیه پیاو له ژنه‌كه‌ی بچووكتر بێت، له زۆربه‌ی دابونه‌ریتی وڵات و هه‌ندێك له خێزانه‌كاندا شایانی ڕازیبوون نییه، هه‌موو هاوسه‌رگیرییه‌كه ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره‌ش بێت ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
دوور له‌و دابونه‌ریتانه، له توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ڵمانیدا زانایان چه‌ند زانیارییه‌كی نوێیان له‌سه‌ر ئافره‌تان و پیاوان خسته ڕوو له جیاوازی ته‌مه‌نیان له كاتی هاوسه‌رگیری:
- له پیاواندا: ئه‌گه‌ر پیاو له ژنه‌كه‌ی بچووكتر بێت، به ڕێژه‌ی %30 ته‌مه‌نی كورتر ده‌بێت له بارودۆخی ئاسایی و هه‌ستكردنی به به‌رپرسیارێتی و پیاوه‌تی كه‌متر ده‌بێت. ئه‌گه‌ر پیاو له ژنه‌كه‌ی گه‌وره‌تر بێت دڵخۆشتر و سه‌ركه‌وتووتر ده‌بێت له هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یدا و ماوه‌یه‌كی زۆرتر له خۆشه‌ویستیدا ده‌مێنن بۆ یه‌كتر و باشتر توانای ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی بۆ خێزانه‌كه‌ی ده‌بێت .
- له ئافره‌تاندا: ئه‌گه‌ر ژنێك له پیاوه‌كه‌ی گه‌وره‌تر بێت، كه‌متر ده‌توانێت هه‌ست به ماف و نازه سه‌ره‌تایییه‌كانی خۆی بكات وه‌ك ئافره‌ت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له مێرده‌كه‌ی بچووكتر بێت، زۆر باش توانای خۆشه‌ویستی هه‌یه و تا ماوه‌یه‌كی درێژتر ده‌توانێ پێوه‌ندییه‌كه‌یان به پته‌وی و ده‌وڵه‌مه‌ند به خۆشه‌ویستی بهێڵێته‌وه و ته‌مه‌نیشی درێژتر ده‌بێت.
هه‌رچه‌نده ئه‌م ئه‌نجامانه %100 به شێوه‌یه‌كی گشتی و پزیشكی یه‌كلا نه‌بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام به پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه، خۆشه‌ویستیی نێوان ئه‌و هاوسه‌رگیرییانه‌ی له پیاوێكی بچووكتر له ژنه‌كه‌یدا هه‌یه زۆر كه‌متره، له‌و هاوسه‌رگیرییانه‌ی له ژنێكی بچووكتر و پیاوێكی گه‌وره‌تر له خێزانه‌كه‌ی ئه‌نجام دراوه.
بۆیه پزیشكه ده‌روونییه‌كان ئامۆژگاری ده‌ده‌نه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ته‌مای هاوسه‌رگیرین، وا باشتره ئاگاداری ته‌مه‌نی به‌رامبه‌ره‌كه‌یان بن، ئه‌گه‌ر پیاویش له ژنه‌كه‌ی گه‌وره‌تر بوو، چه‌ند ساڵێكی كه‌م تێپه‌ڕ نه‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی له یه‌كتر تێگه‌یشتن له نێوانیاندا هه‌بێت.