خه‌مۆكیی نه‌خۆشییه‌كی ده‌روونییه كه ده‌بێته هۆی خه‌م و بێزاریی به‌رده‌وام و له‌ده‌ستدانی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا.
زۆربه‌ی كه‌سه‌كان هه‌ندێك كات هه‌ست به بێزاری و بێ تاقه‌تی ده‌كه‌ن به هۆی كێشه‌كانی ژیان یان له ده‌ستدانی كه‌سێكیانه‌وه، ئه‌مه ئاسایییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ستكردن به بێزاری و بێ تاقه‌تی و بێ ئومێدیی له چه‌ند ڕۆژ یان چه‌ند هه‌فته تێپه‌ڕی كرد، كه‌واته ئه‌و كه‌سه تووشی خه‌مۆكیی بووه.
نیشانه‌كانی نه‌خۆشیی خه‌مۆكی
له‌سه‌ر بنه‌مای لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئینستیوتی میلی ته‌ندروستی ده‌روونیی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تووشی نه‌خۆشیی خه‌مۆكی ده‌بن، نیشانه و ده‌ركه‌وته‌ی یه‌كسانیان نییه، ئه‌مانه چه‌ند نیشانه‌یه‌كی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ن.
كێشه له ته‌ركیزكردن و یاده‌وه‌ری و بڕیارداندا، هیلاكی و كه‌مبوونه‌وه‌ی توانای له‌ش.
هه‌ستكردن به تاوان و خۆ بچووك بینین، ڕه‌شبینی و بێ ئومێدبوون به‌رامبه‌ر داهاتوو.
نائارامی و شوێن گۆڕینی به‌رده‌وام، بێ خه‌ویی، زوو هه‌ستانی به‌یانی یان زۆر خه‌وتن.
له ده‌ستدانی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و شتانه‌ی كه خۆشی به مرۆڤ ده‌به‌خشن.
هۆكاره‌كانی تووشبوون به نه‌خۆشیی خه‌مۆكی
به گشتی هۆكاری تووشبوون به نه‌خۆشی خه‌مۆكی پێكهاته‌یه‌كه له هۆكاری بۆماوه‌یی، جه‌سته‌یی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی، لێره‌دا ئاماژه له هۆكاره‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌كه‌ین.
گوێزه‌ره‌وه ده‌مارییه‌كان.
ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك ماده‌ی كیمیایی سروشتیی مێشكن و پێوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆیان به خه‌مۆكی و خۆشحاڵیی مرۆڤه‌وه هه‌یه.
هۆڕمۆنه‌كان.
گۆڕانكاری له ڕێژه‌ی هۆڕمۆنه‌كانی جه‌سته‌دا ده‌كرێت ببێته هۆی تووشبوون به خه‌مۆكی.
بۆماوه‌یی.
خه‌مۆكی له‌و كه‌سانه‌ی كه خێزانه‌كه‌یان پێشینه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه‌یان هه‌یه ئه‌گه‌ری زیاتره
ڕووداوه‌كانی ژیان.
ڕووداوه تایبه‌ته‌كانی وه‌ك مردن یان له ده‌ستدانی كه‌سانێك كه زۆرت خۆش ده‌وێن، یان كێشه دارایییه‌كان ده‌توانن ببنه هۆی تووشبوون به خه‌مۆكی.
زیانه‌كانی نه‌خۆشی خه‌مۆكی
خه‌مۆكیی نه‌خۆشییه‌كه ده‌توانێت ببێته هۆی دروستبوونی كاریگه‌ری ترسناك له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه و خێزانه‌كه‌ی، خه‌مۆكی بێ چاره‌سه‌ر ده‌توانێت ببێته هۆی دروستكردنی كێشه‌ی سۆزداری و جه‌سته‌یی و ده‌روونی، لێره‌دا باسی هه‌ندێك له زیانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌كه‌ین.
خه‌مۆكیی ده‌بێته هۆی :
ئالوده‌بوون به ماده كهولییه‌كان.
ئالووده‌بوون به ماده هۆشبه‌ره‌كان.
دروستبوونی كێشه له كاره‌كانی ڕۆژانه‌دا.
دروستبوونی كێشه بۆ خێزان.
نیگه‌رانی، خۆكوشتن، زیان گه‌یاندن به جه‌سته، بۆ نموونه برینداركردنی خۆت.