وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی تیروپشكی ناوی حاجیيانی پارێزگای هه‌ولێری بڵاو كرده‌وه كه ژماره‌یان 680 كه‌سه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 14ى ئاب، وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ناوى 680 كه‌سى بڵاو كرده‌وه كه به‌پێى تیروپشك ناویان بۆ حه‌ج ده‌رچووه.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه له رۆژی 2ى ئاب، گه‌شتی هاووڵاتییانی كوردستان به مه‌به‌ستی به‌جێگه‌یاندنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج ده‌ستی پێ كردووه و بڕیاره 16ی ئه‌م مانگه كۆتایی بێت.
له "وشه" ناوى ته‌واوى حاجیان بخوێننه‌وه.