بڕیارى گرتن بۆ سه‌رۆك و هه‌شت ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى دیاله ده‌رچوو
به تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله و هه‌شت ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نه‌كه بڕیارى گرتنیان بۆ ده‌رچوو.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 14ى ئاب، سه‌رچاوه‌یه‌ك له دادگای دیاله به "وشه" ی راگه‌یاند، دواى تۆماركردنى سكاڵای ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ئه‌مڕۆ بڕیارى گرتن بۆ سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى دیاله و هه‌شت ئه‌ندامى تر ده‌رچوو.
سه‌رچاوه‌كه گوتى، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه قه‌رزی كه‌ڵه‌بووی نیشته‌جێ بوونی له سه‌ره و ئه‌ندامانی تری ئه‌نجوومه‌ن بۆ كارى تایبه‌تى خۆیان ده‌زگه گشتییه‌كانیان به‌كار هێناوه.
هۆشیار ئیسماعیل، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله، له‌سه‌ر لیستی ئاشتی كوردستانی/ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به " وشه"ی راگه‌یاند، ململانێیه‌كی زۆر توند هه‌یه له نێوان ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی نیشتمانی دیاله كه شیعه‌كانن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لیستی عێراقییه‌ی دیاله كه سوننه‌كانن.
جێگه‌ى ئاماژه‌یه كه له كۆی 29 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله سێ ئه‌ندامیان كوردن.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرینی
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم