سه‌ربازێكى سوپاى عێراق به ماده‌ى هۆشبه‌ره‌وه گیرا
ئاسایشى كه‌ركووك كه‌سێك به تۆمه‌تى به‌كارهێنانى ماده‌ى هۆشبه‌ر ده‌گرن كه هاوكات سه‌ربازى سوپاى عێراقه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 14ى ئاب، فه‌رهاد حه‌مه عه‌لی به‌رپرسی هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئاسایشی كه‌ركووك به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، هێزه‌كانی ئاسایش له گه‌ڕه‌كی "حسابات"ی شاری كه‌ركووك تۆمه‌تبارێكیان گرتووه كه بهركارهێنهرى ماده‌ى هۆشبه‌ره.
زیاتر گوتى، كه‌سه‌كه ناوى (ش.ن.م )ه و سه‌ربازه له سوپای عێراقدا.
به پێى لێدوانى فه‌رهاد حه‌مه عه‌لى، تۆمه‌تباره‌كه ئاڵوده‌ی حه‌پی هۆشبه‌ره و ڕۆژانه بڕێكی زۆر له‌و ماده‌یه به كار دێنێت و چه‌ند جارێكیش هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی له خێزان و منداڵه‌كانی كردووه.
كه‌ركوك/ دلۆڤان مه‌جید كاكه‌یی
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم