بەرشەلۆنە بەفەرمی گرێبەستی پاولینیۆی راگەیاند

:: AM:10:02:15/08/2017 ‌

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئاشكرای كرد كە توانیویانە بەسەركەوتوویی رێككەوتن لەگەڵ یانەی گوانگزهوی چینی بكەن سەبارەت بە گرێبەستكردن لەگەڵ پاولینیۆی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی بەڕازیلی.

یانەكە ئاشكراشی كرد كە گرێبەستەكەی پاولینیۆ بڕی 40 ملیۆن یۆرۆیان لەسەر كەوتووە، لە گرێبەستەكەشیاندا مەرجی هەڵوەشاندنەوەی رێككەوتنی ئەو یاریزانەیان بە 120 ملیۆن یۆرۆ خەمڵاندووە.

چاوەڕوان دەكرێ یانەی بەرشەلۆنە رۆژی پێنجشەمی داهاتوو لەنێو یاریگەی كامپ نوو ئەو یاریزانە نوێیەیان پێشكەش بە دەزگاكانی راگەیاندن و هەواداران بكەن.

یانەی بەرشەلۆنە لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی یاریزاناندا تا ئێستا لە هەوڵەكانی گرێبەستكردن لەگەڵ هەریەك لە یاریزانان فیلیپی كۆتینیو لە یانەی لێڤەرپوول و ئیدین هازارد لە یانەی چێڵسی ئینگلیزی و عوسمان دێمبلی لە یانەی بڕووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بەردەوامە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م