لە كوردستان پلەكانی گەرمی دادەبەزن

:: AM:10:38:15/08/2017 ‌

بە هۆی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی گەرما، پێشبینی دەكرێت ئاسمانی هەرێمی كوردستان ساماڵ بێت و پلەكانی گەرمیش روو لە نزمبوونەوە بكەن.

بەگوێرەی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ سێشەم بەرزترین پلەی گەرمی لە هەولێر ٤٠ و نزمترینی ٢٨ بێت. پلەكانی گەرمی لە سلێمانی لە نێوان ٣٩ و ٢٦، لە دهۆك لە نێوان ٤٠ و ٢٦ و لە كەركووكیش لە نێوان ٤٦ و ٣٠ دەبێت.

بۆ رۆژی چوارشەمیش لە هەولێر بەرزترین پلە ٤١ و نزمترینی ٢٨ دەبێت لە سلێمانی بەرزترین پلە ٤٠ و نزمترینی ٢٧ دەبێت، لە دهۆك بەرزترین پلەی گەرمی ٤٠ و نزمترینی ٢٧ دەبێت و لە كەركووكیش بەرزترین پلەی گەرمی ٤٧ و نزمترینی ٣١ دەبێت.









وشە - سلێمان تاشان