بە وێنە.. كومەڵگەی دیدەوانی بۆ پەروەردەكانی دهۆك كرایەوە

:: AM:10:59:15/08/2017 ‌

بەیانی ئەمڕۆ سێشەم لەژێر چاودێری پارێزگاری دهۆك، كۆمەڵگەیەكی دیدەوانی بۆ سەرجەم پەروەردەكانی پارێزگای دهۆك بە ناوچە كوردستانییەكانیشەوە، لە هاوینەهەواری زاوێتە كرایەوە.

ئەحمەد زۆبێر بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی پارێزگای دهۆك بە "وشە"ی راگەیاند، لەژیر چاودێری فەرهاد ئەترووشی پارێزگاری دهۆك و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی پارێزگای دهۆك و بە بەشداری حەوت پەروەردەی دهۆك و چەند پەروەردەیەك لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان، كۆمەڵگەیەكی دیدەوانی كرایەوە.

ئەو گوتی، كۆمەڵگەكە كۆمەڵێك چالاكی لەخۆ دەگرێت كە پێك دێت لە مەشق و راهێنان، وانە، گوتار، خول، یارییە وەرزشییەكان، هونەر و چەندان بابەتی تر كە لەلایەن كەسانی شارەزا و پسپۆڕ بەڕێوە دەبرێت و نزیكەی هەفتەیەك بەردەوام دەبێت.

كومەڵگەی دیدەوانی دهۆك لە یەكێك لە هاوینەهەوارەكانی زاوێتە كراوەتەوە و دەبێتە 16مین كومەڵگەی دیدەوانی لە سنووری پارێزگای دهۆك لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی پارێزگای دهۆك ئەنجام بدرێت.

زاویتە / نەوزاد هلۆری:

























وشە - سلێمان تاشان