یه‌كێك له‌و ڕێیانه‌ی زۆربه‌ی نمایشكار و هه‌نه‌رمه‌نده ناوداره‌كان ده‌یگرنه به‌ر بۆ پاراستنی پێستی ڕووخساریان، نه‌شووشتنی ده‌موچاویانه به سابوون له به‌یانیاندا.
زۆرێك له خانمان پێستێكی چه‌ور و بێزاركه‌ر له ڕووخساریاندا هه‌یه، وا ده‌كات به‌رده‌وام خۆیانی لێ بشارنه‌وه و به مه‌كیاجكردن دایپۆشن، هۆكاری ئه‌مه‌ش ته‌نیا شووشتنی ده‌موچاوه به ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌و سابوونانه‌ی به زه‌یتی زه‌یتوون و زه‌یتی ڕووه‌كی سروشتی دروست بوون، بۆ ئه‌وه‌ی دوور بیت له هه‌موو زیانێكی پێستی ڕووخسارت، ئه‌م ڕێیانه‌ی نمایشكاره‌كان بۆ پاراستنی ڕووخسار به‌كار بهێنه:
- ''ئێڵدی بیكه‌ر'' شاره‌زای جوانكاریی خانمان ئاشكرای كرد، نهێنی ئه‌و پێسته جوان و بریقه‌دار و سافه‌ی به نمایشكار و هونه‌رمه‌نده ناوداره‌كانه‌وه‌یه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌موچاو نه‌شووشتنیان به سابوون له به‌یانیاندا، ته‌نیا له شه‌و و ڕۆژێكدا یه‌ك جار پێش نووستن ده‌موچاویان به سابوون ده‌شۆن پاشانیش ''تۆنه‌ر'' به‌كار دێنن.
- هۆكاری دووه‌میش له‌وانه‌یه بۆ كه‌مخواردنی شیرینی بێت له نمایشكاراندا، چونكه خواردنی شیرینی ده‌بێته هۆی زوو ده‌ركه‌وتنی پیری و چرچبوونی پێستی ڕووخسار له خانماندا.
- نمایشكاران كاتێك تووشی كێشه یاخود ماندووبوونێك له پێستی ڕووخساریان ده‌بن، زۆر زوو هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی باشترین چاره‌سه‌ری بۆ ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش باشترین ڕێگه له‌ناو خانمانی نمایشكاردا شووشتنی ڕووخساره به ڕێی ''فاشیه‌ل''.
- هه‌ندێك له‌و نمایشكارانه‌ی كه‌مته‌رخه‌من له پاراستنی پێستی ڕووخساریان، زۆر زوو دوای یه‌كه‌م به‌ركه‌وتنی تیشكی خۆر پێستیان په‌ڵه‌ی ڕه‌ش ده‌گرێت، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌كارنه‌هێنانی كرێمی دژه خۆر و كه‌بوونی ڤیتامین D.
- خواردنی بڕێكی زۆری ئاو له ڕۆژێكدا، ده‌بێته هۆی پاراستن و روونبوونی پێستی ڕووخسار و ساف ده‌ركه‌وتنی به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام، ئه‌مه‌ش له زۆربه‌ی نمایشكاراندا پێڕه‌و ده‌كرێت.
- ڕاهێنان و مه‌شقی وه‌رزشی یارمه‌تیده‌رێكی زۆره بۆ ڕێكخستنی سوڕی خوێن له جه‌سته‌دا، ئه‌مه‌ش هۆكارێكی گرنگه بۆ پاراستنی پێست و ڕووخسار به شێوه‌یه‌كی سروشتی.