له نوێترین شێوازی جوانكاری له ئیسپانیادا، خانمان به گیراوه‌یه‌كی سروشتی كۆنتۆر بۆ ڕووخساریان ده‌كه‌ن و شێوازێكی سه‌رنجڕاكێشیان پێ ده‌به‌خشێت.
كۆنتۆر یه‌كێكه له نوێترین و جوانترین شێوازی مه‌كیاجكردن، ئه‌گه‌ر به لێهاتوویی بیكه‌یت ده‌كرێ ته‌واوی په‌ڵه و نیشانه‌كانی ڕووخسارتی پێ بشاریته‌وه و ڕێكی و به‌رزی و نزمی له ڕووخسارتدا دروست بكه‌یت، لووتت بچووكتر له قه‌باره‌ی خۆی ده‌ربخه‌یت و ڕوومه‌تت به‌رز بكه‌یته‌وه.
''پینیلیۆپ باردیم'' پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری خانمان بۆ ماڵپه‌ڕی ''
فۆشیا''ی ڕوون كرده‌وه، كۆنتۆر له چه‌ند كرێمێكی قاوه‌یی و برۆنزی پێك دێت، به شێوه‌یه‌كی پله‌به‌ندی له كاڵ بۆ تۆخ ده‌ڕوات، بۆ شاردنه‌وه‌ی په‌ڵه و ڕێك و به‌رز ده‌رخستنی ڕووخسار به‌كار دێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ڕێنوێنی به خانمان دا كۆنتۆری سروشتی به‌كار بهێنن كه زیانی ته‌ندروستی به ڕووخساریان ناگه‌یه‌نێت، ماوه‌یه‌كیش به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ری ده‌بێته هۆی وه‌رگرتنی قاڵبی كۆنتۆره‌كه بۆ هه‌میشه‌یی به ڕووخساری خانمان به بێ به‌كارهێنانی مه‌كیاج.
ئه‌و كۆنتۆره سروشتییه‌ش له‌مانه پێك دێت:
سێ كه‌وچك هاڕاوه‌ی گوڵ، كه‌وچكێك ڕۆنی كه‌ره (ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده به ترشی لاكتیك)، كاكاوی ده‌وڵه‌مه‌ند به ڤیتامین C و ترشه چه‌وری، قاوه‌ی ئێسپریسۆی ترشێنراو، هه‌نگوین.
سووده‌كانیان:
هاڕاوه‌ی گوڵ: بۆنی خۆش و جوانكردنی پێست.
ڕۆنی كه‌ره: شاردنه‌وه‌ی په‌ڵه‌ی ڕه‌ش و بریقه‌داری پێست و پاككردنه‌وه‌ی له چه‌وری ژێر پێست.
كاكاو: شوێنه ناڕێكه‌كانی ڕووخسارت ده‌شارێته‌وه وه‌ك، ناوچه‌وان و لای چه‌ناگه و لووت.
قاوه‌ی ئێسپریسۆ: ئه‌و كافاینه‌ی تێیدایه، نه‌رمییه‌كی سروشتی به پێست ده‌به‌خشێت و چه‌وری ده‌شارێته‌وه.
هه‌نگوین: ئه‌و بریقه برۆنزییه‌ت پێ ده‌به‌خشێت كه جوانترین به‌شی كۆنتۆره له‌سه‌ر ڕوومه‌تت.
به‌كارهێنان:
هه‌موو پێكهاته‌كان تێكه‌ڵ بكه و گیراوه‌یه‌كی سپی لێ پێك دێت، ڕۆژانه بۆ ڕووخسارتی به‌كار بهێنه و بۆ ماوه‌ی یه‌ك سه‌عات پێوه‌ی بمێنێت، ڕووخسارت به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ڕێكی و به‌رزی وه‌رده‌گرێت و پێویستت به به‌كارهێنانی مه‌كیاج نامێنێت.