توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی به‌ریتانی ده‌ریخستووه ئه‌و كه‌سانه‌ی زیاده‌ڕه‌وی له خه‌وتندا ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ری بینینی خه‌وی ناخۆش و ترسناكیان زیاتره، به به‌راورد له‌و كه‌سانه‌ی ماوه‌ی خه‌ویان له نێوانێكی ته‌ندروستدایه.
توێژینه‌وه‌كه له زانكۆی ئۆكسفۆردی به‌ریتانی به‌ڕێوه چوو، ده‌ریخست ئه‌و كه‌سانه‌ی رۆژانه زیاد له نۆ سه‌عات ده‌خه‌ون، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان زیاتره خه‌وه بینراوه‌كانیان ناوه‌ڕۆكی ترسناك و بێزاركه‌ریان هه‌بێت.
له میانه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌دا، توێژه‌ران راپرسییان له‌سه‌ر زیاد له 800 خۆبه‌خش كرد و له‌باره‌ی خووه‌كانی خه‌وتنیان و خه‌وبینینیان پرسیاریان لێ كردن، دواتر به شێوه‌یه‌كی زانستی خوێندنه‌وه بۆ ئه‌نجامه‌كان كرا.
به تێگه‌یشتنی پسپۆڕان، ئه‌و كه‌سانه‌ی زیاد له پێویست ده‌خه‌ون كاتێكی زیاتر له قۆناغی REMی خه‌وتندا به‌سه‌ر ده‌به‌ن، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری خه‌و بینین به گشتی زیاد ده‌كات.
هه‌روه‌ها له توێژینه‌وه‌یه‌كی تردا له‌سه‌ر زیانه‌كانی زۆر خه‌وتن له‌لایه‌ن توێژه‌رانی نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆیه‌كی مه‌درید و زانكۆی كۆڵۆمبیا كرا له‌سه‌ر دوو هه‌زار و 700 كه‌س، دواتر ده‌ركه‌وت كه %49 یان به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی ده‌خه‌وتن و %51 یان زۆر ده‌خه‌وتن واته زیاتر له نۆ سه‌عات.
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌ی ده‌رخست له دوای سێ ساڵ له تاقیكردنه‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی زۆرتر خه‌وتوون زیاتر تووشی ئه‌و نه‌خۆشییانه بوون و له ساڵی چواره‌مدا دۆخی ته‌ندروستییان له سێ ساڵی پێشتر خراپتر بووه.