له وه‌رزی هاویندا به گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌ستانی خوێنیان نزمه، پله‌كانی گه‌رما كاریگه‌ری له‌سه‌ریان ده‌بێت و زووتر له كه‌سانی ئاسایی هه‌ست به ماندووبوون ده‌كه‌ن و ئاره‌قێكی بێزاركه‌ر ده‌ڕێژن، هاوكات هه‌ناسه‌دانیشیان خراپ ده‌بێت و لێدانی دڵیان خاو ده‌بێته‌وه و تێك ده‌چێت.
پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌ستانی خوێنیان نزمه، له وه‌رزی هاوین و گه‌رمادا ئه‌م رێنوێنییانه پێڕه‌و بكه‌ن:
یه‌كه‌م – هه‌وڵ بده بڕێك ئاوی زۆر بخۆره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ڕێیه‌وه سنوورێك بۆ نزمی په‌ستانی خوێنت دابنێ و یه‌كسانی ڕابگریت.
دووه‌م - دوور بكه‌ره‌وه له‌و جێیانه‌ی تیشكی خۆر زۆر به‌ری ده‌كه‌وێت، به هیچ شێوه‌یه‌كی له‌و ئاستانه مه‌وه‌سته كه تیشكی خۆر به‌هێزه.
سێیه‌م - خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌ت و خواردنی میوه و سه‌وزه به به‌رده‌وامی، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی ئه‌و ئاوه‌ی جه‌سته‌ت بكه‌یت كه له ده‌ستی ده‌ده‌یت، به‌تایبه‌ت شه‌ربه‌تی پڕته‌قاڵ و لیمۆ واته ترشه‌مه‌نییه‌كان، چونكه یارمه‌تی ڕاگرتنی په‌ستانی خوێنت ده‌دات به یه‌كسانی.
چواره‌م - ئه‌گه‌ر یه‌كێكی له‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی نزمی په‌ستانی خوێنه‌وه بێ هۆش ده‌بیت، هه‌وڵ بده زۆر پێوه‌ست به‌و ده‌رمانانه‌ی پزیشك بۆتی دیاری ده‌كات، فه‌رامۆشیان مه‌كه و به‌رده‌وام پێویسته له‌ناو جانتاكه‌تدا بێت.
پێنجه‌م - ئه‌گه‌ر دڵت تێكه‌ڵ هات و ڕشایته‌وه به‌هۆی نزمی په‌ستانی خوێنه‌وه و گێژ بوویت، باشتره خێرا دانیشیت یان له‌سه‌ر پشت پاڵ بكه‌ویت بۆ ئه‌وه‌ی بێ هۆش نه‌بیت.
شه‌شه‌م – هه‌وڵ بده هه‌میشه جلوبه‌رگی ته‌نك و لۆكه بپۆشیت تا كه‌متر هه‌ست به به‌رزی پله‌كانی گه‌رما بكه‌یت.
حه‌وته‌م - هه‌رگیز به گه‌ده‌ی خاڵی مه‌چۆره ده‌ره‌وه له ماڵ، بۆ ئه‌وه‌ی په‌ستانی خوێنت هێنده‌ی تر دانه‌به‌زێت و بكه‌ویت و بێ هۆش بیت، به‌رده‌وام بایه‌خ به ژه‌مه‌كان و خواردنی ته‌ندروست بده.