سەرۆكی یەكەتیی تۆپی پێی كوردستان نامەیەكی كراوە بۆ سەرۆكی حكوومەت دەنێرێ
سەفین كانەبی سەرۆكی یەكەتیی تۆپی پێی كوردستان لەسەر لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبووك) نامەیەكی كراوە بۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەنێرێ و تێیدا داوای به دابینكردنی بودجه‌ی پێوێست بۆ یەكەتییەكان دەكات تا لە چالاكییەكانیان نەوەستن.
كانەبی لە پەیامەكەیدا هەروەها دەڵێت "ئێمه له دۆخی ئابووری وڵات تێده‌گه‌ین و ده‌زانین ئه‌ركتان قورسه، بۆیه پارساڵ په‌نامان برده به‌ر كه‌رتی تایبه‌ت و سه‌ركه‌وتوویش بووین كه توانیمان خه‌رجی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان له وه‌رزی 2015/2016 له رێگه‌ی كارتی تایبه‌ت و سپۆنسه‌ر دابین بكه‌ین، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی دارایی له ئێسته‌دا كه‌رتی تایبه‌ت و كۆمپانیاكانیش ئاماده‌نین، بڕه پاره‌ی پێویست بۆ خوله‌كانی كوردستان دابین بكه‌ن، بۆیه له پێناو به‌رده‌وامی چالاكییه‌كانی یهكەتی تۆپی پێی كوردستان كه به گه‌وره‌ترین چالاكی وه‌رزشی له ئاستی كوردستان له زاخۆ تا خانه‌قین داده‌نرێت، داوا له به‌رێزت ده‌كه‌ین لووتف بفه‌رموویت و بودجه و پاره‌ی پێویست بۆ چالاكییه‌كان دابین بكه‌ن".
هەروەها دەڵێت "وه‌ستان یان ئه‌نجام نه‌دانی چالاكییه‌كانی یهكەتییهكهمان كاریگه‌ی خراپی له‌سه‌ر گه‌نج و لاوه‌كانمان ده‌بێت، ئێمه هه‌ست ده‌كه‌ین له‌به‌ر دواكه‌وتنی چالاكییه‌كانمان یاریزانان و لاوه‌كانی كوردستان جارێكی تر به‌ره‌و هانده‌ران كۆچ ده‌كه‌ن و له بری ئه‌وه‌ی كاته‌كانیان له‌نێو وه‌رزش به‌سه‌ر ببه‌ن له شوێنی ناته‌ندروست و ناوه‌رزشی به‌سه‌ری ده‌به‌ن".
دەقی پەیامەكەی سەرۆكی یەكەتیی تۆپی پێی كوردستان:
نامه‌یه‌كی كراوه بۆ به‌رێز (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
سڵاوێكی وه‌رزشی ...
به‌رێز جه‌نابی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ر له یازده ساڵ یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان دامه‌زرا، له‌م ماوه‌یشدا یه‌كێتییه‌كه‌مان زۆرترین چالاكی پێشكه‌ش به سه‌رجه‌م یانه وه‌رزشییه‌كان و ناوبژیوانان و راهێنه‌ران و یاریزانان و ته‌واوی جه‌ماوه‌ری وه‌رزشی و تایبه‌ت یاری تۆپی پێ كردووه، بێگومان هه‌موو ئه‌مانه‌یش به پشتگیری و پاڵپشتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رێزتان بووه, كه هه‌میشه له خه‌می به‌ره‌و پێشچوونی وه‌رزش و وه‌رزشوانان كوردستان دابوویت، كه جێگه‌ی رێز و سوپاسه.
به‌رێز جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ر له شه‌ڕی نه‌گریسی داعش و خراپی باری دارایی كوردستان، ئێمه له ساڵێكدا چه‌ندان چالاكییمان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان و كچان، له ته‌مه‌نه جیاوازه‌كان له یاری تۆپی پێ ئه‌نجامداوه، وه‌ك خولی نایاب و پله‌یه‌كی فوتساڵی كچان، خولی نایاب و پله‌یه‌كی تازه‌پێگه‌یشتووانی كوردستان، خولی نایاب و پله‌یه‌كی لاوانی كوردستان، خوله‌كانی پله نایاب و پله‌یه‌ك و پله‌دوو و پله‌سێی كوردستان، هه‌روه‌ها چه‌ندان خولی راهێنان و ناوبژیوانیمان له ناوه‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ئه‌نجام داوه.
له ساڵی 2012 توانییمان بۆ یه‌كه‌مجار میوانداریی پاڵه‌وانیه‌تی جامی (ڤیڤا)، كه تایبه‌ته به هه‌ڵبژارده‌ی هه‌رێمه‌كان بكه‌ین و هه‌ڵبژارده‌ی كوردستانیش پله‌ی یه‌كه‌می پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ی به ده‌ستهێنا، له ساڵی 2015 ـیش له وڵاتی نه‌رویژ هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی كوردستان توانی ناسناوی پاڵه‌وانیه‌تیی جامی (نه‌روای كه‌پ) بباته‌وه، به‌ڵام به داخه‌وه دوو ساڵه به هۆی قه‌یرانی دارایی هه‌رێمی كوردستان، لاوه‌كانمان له به‌شدارییكردنی ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تییه بێبه‌شن.
به‌رێز جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئێمه له دۆخی ئابووری وڵات تێده‌گه‌ین و ده‌زانین ئه‌ركتان قورسه، بۆیه پارساڵ په‌نامان برده به‌ر كه‌رتی تایبه‌ت و سه‌ركه‌وتوویش بووین، كه توانیمان خه‌رجی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان له وه‌رزی 2015/2016 له رێگه‌ی كارتی تایبه‌ت و سپۆنسه‌ر دابین بكه‌ین، به‌ڵام به هۆی قه‌یرانی دارایی له ئێسته‌دا كه‌رتی تایبه‌ت و كۆمپانیاكانیش ئاماده‌نین، بڕه پاره‌ی پێویست بۆ خوله‌كانی كوردستان دابین بكه‌ن، بۆیه له پێناو به‌رده‌وامی چالاكییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان، كه به گه‌وره‌ترین چالاكی وه‌رزشی له ئاستی كوردستان له زاخۆ تا خانه‌قین داده‌نرێت، بۆیه داوا له به‌رێزت ده‌كه‌ین لووتف بفه‌رموویت و بودجه و پاره‌ی پێویست بۆ چالاكییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان دابین بكه‌ن.
له ماوه‌ی رابردوو به هۆی چالاكییه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان، توانیمان ناوبژیوانانی كورد بگه‌ینین به ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و چه‌ندان یاریزانی كورد له ریزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یاری بكه‌ن و، ئێسته به گرێبه‌ستی گرانبه‌ها له یانه‌كانی به‌غدا و به‌سره له خولی عێراق یاری ده‌كه‌ن، گومانی تێدا نییه هه‌موو ئه‌مانه له بوونی چالاكییه‌كان یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان هاتنه بوون و دروست بوون، بۆیه وه‌ستان یان ئه‌نجامنه‌دانی چالاكییه‌كانی یه‌كێتییه‌كه‌مان كاریگه‌ی خراپی له‌سه‌ر گه‌نج و لاوه‌كانمان ده‌بێت، ئێمه هه‌ست ده‌كه‌ین له‌به‌ر دواكه‌وتنی چالاكییه‌كانمان یاریزانان و لاوه‌كانی كوردستان جارێكی تر به‌ره‌و هانده‌ران كۆچ ده‌كه‌ن و، له بری ئه‌وه‌ی كاته‌كانیان له نێو وه‌رزش به‌سه‌ر ببه‌ن، له شوێنی ناته‌ندروست و ناوه‌رزشی به‌سه‌ری ده‌به‌ن، هیوادارم جارێكی تر به‌رێزت ئه‌م ئه‌ركه له ئه‌ستۆ بگریت و به دابینكردنی بودجه‌ی پێوێست وه‌رزشوانان و وه‌رزشدۆستان دڵخۆش بكه‌یت.
له‌گه‌ڵ رێزم ...
سه‌فین كانه‌بی
سه‌رۆكی یه‌كەتیی تۆپی پێی كوردستان
وشە -
ئامانج ئه‌كره‌م