نه‌سیم قادرپوور له دایكبووی ساڵی ١٩٧٧، خه‌ڵكی شاری بانه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستانه و ئێسته نیشته‌جێی شاری سلێمانییه. ماوه‌یه‌ك پێشكه‌شكاری ڕادیۆى ده‌نگی گه‌لی كوردستان بووه. چه‌ند كۆمه‌ڵه شیعرى به‌ناوه‌كانى (به سروه‌یه‌ك بڵێسه‌ی مۆمێك خامۆش) و (وه‌رزی فڕینی كه‌وه‌كان) چاپ كراوه. جگه له‌و دوو به‌رهه‌مه، به‌رهه‌مێكى تریشى (شه‌راب و ته‌نیاییه‌كانی من) بۆ چاپ ئاماده‌یه.
هه‌روه‌ها كتێبێكى به‌ناوى (مروارییه‌كانی پێشمه‌رگه له شه‌وه‌زه‌نگی داعشدا) كه باس له بیره‌وه‌ری شه‌هید و پێشمه‌رگه‌كان ده‌كات له شه‌ڕی داعشدا، كه هه‌موو سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ى به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه هه‌ر له جه‌له‌ولاوه تا شنگال. ئه‌م كتێبه له دوو توێی (٤٨٨) لاپه‌ڕه‌یه. ئیسته خه‌ریكی ئاماده‌كردنی به‌رگی دووه‌م و درێژه‌دانی هه‌مان داستان و بیره‌وه‌رییه‌كانی پێشمه‌رگه‌یه. "وشه" له‌م دیمانه‌یه‌دا به‌سه‌ری كردووه‌ته‌وه.
بۆچى شاعیرانى ڕۆژهه‌ڵات زیاتر باسى نیشتمان و ئازادى و غوربه‌ت ده‌كه‌ن؟ ئایا نیشتمان و ئازادى و غوربه‌تى شاعیر كوێیه؟
نیشتمان لانه‌یه و هه‌ر گه‌لێك خاوه‌نی لانه‌ی خۆی نه‌بێت شه‌وێك ئارام ناخه‌وێت. ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان له مێژه له حه‌سره‌تی نیشتمانێكدان كه خۆیان خاوه‌نی بن له دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه‌ی كۆماری مهاباد. نیشتمان بوو به حه‌سره‌ت و برین كه ته‌نیا به شیعر و چیرۆك وه‌ك ئه‌فسانه‌یه‌كی پڕ له ژان ده‌ریده‌بڕن، ئێمه تینووی ئازادین و له نیشتمانه‌كه‌ی خۆشمان‌دا غه‌ریبین، بۆیه له غوربه‌ت ده‌نووسین. به‌ڵام هه‌ر شاعیره و گوزارشتێكی هه‌یه بۆ نیشتمان و ئازادی و غوربه‌ت. هه‌ندێك كه‌س دایكی به نیشتمان و دانیشتنێكی ئازاد لای خۆشه‌ویسته‌كه‌ی به ئازادی و دووری له ئازیزانی به غوربه‌ت داده‌نێت.
تۆ له شیعرێكدا باسى مه‌رگى خه‌نده‌كان ده‌كه‌یت، باشه ئه‌وه نه‌فره‌تكردنه له مه‌رگ وه‌ك خۆى، یان خه‌نده‌كه؟ دواتریش ئه‌ى كه خه‌نده‌كان مردبن، ئاسۆكان به‌ره‌و كوێ ده‌چن؟
خه‌نده‌كان له مێژه مردوون و به ده‌گمه‌ن قاقایه‌ك ده‌بیستی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر لێوه‌كان ده‌یبینی شاردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانه. مه‌رگ ته‌نیا راستییه‌كه كه به یه‌كسانی قه‌زاوه‌تی كردووه. ئاسۆ گه‌لێك دووره وه‌ك گه‌ڵایه‌كی پایز به ده‌م باوه سه‌ری لێ شێواوه.
ئایا ئێسته‌یش هه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌ت هه‌یه كه شیعر نانووسیت، به‌ڵكو ئه‌وه شیعره تۆ ده‌نووسێت؟ لێره‌دا ده‌ته‌وێت چى به خوێنه‌ران بڵێَیت؟
هیچ شاعیرێك شیعر نانووسێت، ئه‌وه شیعره شاعیر ده‌نووسێته‌وه. هه‌موو نهێنی و په‌نهانه‌كانی ناو ناخی له دێڕێكدا ڕوو ده‌خات.
تۆ یه‌كێكى له‌وانه‌ى كه چه‌ندان كۆڕت كردووه. ئایا كۆڕى ئه‌ده‌بى له ئێسته‌ى كوردستاندا گرنگه؟
به‌ڵێ زۆریش گرینگه، نه‌ك ته‌نیا كۆڕ، هه‌موو چالاكییه‌ك له هه‌موو بوارێكدا ئێسته له هه‌موو كاته‌كانی تر گرینگتره. زۆریش دڵخۆشم له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تییه خه‌ڵك جووڵه‌ی زۆری هه‌یه له هه‌موو بواره‌كانیشدا ده‌یبینم و نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه ئومێد زیندووه و هه‌وڵ ده‌دات بۆ داهاتوویه‌كی پڕ به‌هاتر.
ئایا ژنه‌شاعیرانی رۆژهه‌ڵات ئه‌گه‌رچى رێژه‌یان زۆره، به‌ڵام كه‌م شاعیرمان هه‌یه وه‌ك فه‌رووغى فه‌رۆغزاد یاخى بێت؟ ئه‌مه‌یان بۆچى ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
فرووغ ڕۆژهه‌ڵاتی نه‌بوو، فرووغ شاعیرێكی تارانی و فارس‌زمان بوو. فرووغ ئه‌وه‌نده شاعیرێكی یاخیش نه‌بوو له شیعردا كه‌سێكی مامناوه‌ند بوو، یاخیبوونی فرووغ ته‌نیا ئه‌وه‌بوو وه‌ك ژنێك له به‌رامبه‌ر به‌ربه‌سته‌كانی باوكی و كولتووره‌كه‌ی ئه‌وكات كه پێیان وابوو ژن نابێت شیعر بنووسێ و باس له خۆشه‌ویستی بكات وه‌ستایه‌وه، به‌و بوێرییه ئه‌وه‌ی له ناخیدا بوو، نووسی. له‌باره‌ى خۆشه‌ویسته‌كه‌ی په‌روێز شاپوور و شاعیری یاخی له نووسینی شیعردا سیمین بهبهانی بووه. ژنه شاعیری یاخی كورد مه‌ستووره‌ی ئه‌رده‌ڵانه كه چه‌ندان ساڵ پێش فرووغ شیعر و چیرۆك و مێژووی نووسیوه‌ته‌وه.
به‌رده‌وام ئه‌و پرسیاره ده‌كرێت كه شیعرى ژنانى كوردى له ژێر كاریگه‌ریی شیعرى پیاواندایه. بۆچوونت چییه؟
ئه‌و شاعیره‌ی شیعر بنووسێت و له‌ژێر كاریگه‌ری شاعیرێكی تردا بێت، ئه‌وه شاعیر نییه. شیعر واته هه‌ست و به‌هره، ئه‌و شاعیره‌ی هه‌ستی خۆی له‌سه‌ری كاریگه‌ر نه‌بێت و نه‌نووسێت شاعیر نییه.
ئه‌ى ئه‌و كاریگه‌رییه كولتوورییه فارسییانه چین كه به‌سه‌ر ئه‌زموونى شیعر نووسینى تۆدا هه‌ن؟
ئێمه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی خوێندنمانه‌وه به فارسی ده‌نووسین و ده‌خوێنین، هه‌مووی دوو ساڵه ڕێگه دراوه فێرگه له ڕۆژهه‌ڵات بكرێته‌وه بۆ فێربوونی خوێندن و نووسین به كوردی. ئه‌وه‌ی له منداڵیتدا فێرت ده‌كرێت، بۆ هه‌میشه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت له ژیانتدا.
ئایا تا چه‌ند ئاگادارى شیعرى ژنانى كوردى و شیعرى كام شاعیر كاریگه‌ریی به‌سه‌رته‌وه هه‌یه؟
شیعری شاعیره ژنه‌كان ده‌خوێنمه‌وه، دڵخۆشم به نووسینه‌كانیان. هیوادارم ژنان زۆرتر بوێر بن و ده‌ست ببه‌ن بۆ پێنووسه‌كانیان ئه‌و ترسه بشكێنن له ناخیاندا به شه‌رمه شه‌رمه و عه‌یبه عه‌یبه ناخی خۆیان كوێر نه‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ی له هه‌گبه‌یاندایه ده‌ریببڕن، دڵنیام به سه‌تان ژنی كورد هه‌یه و هونه‌رمه‌ندێكی ته‌واو عه‌یاره و هونه‌ره‌كه‌ی خنكاندووه له ناخی خۆیدا. شیعره‌كانی خوالێخۆشبوو (ژیلا حوسێنی) به ڕۆحی مندا چووه خواره‌وه ئه‌و به مردوویی مامۆستا و ڕێنیشانده‌رم بوو.
نیشتمان به‌لاى تۆوه چى ده‌گه‌یه‌نێت؟
نیشتمان بۆ من ئاوه، هه‌وایه، ئه‌شقه، ژیانه. ئه‌و هه‌ناسه‌ی هه‌ڵی ده‌كێشم له نیشتماندا زۆرتر له سینه‌مدا ده‌یهێڵمه‌وه و ئینجا ده‌ری ده‌كه‌م، هه‌ركات ئازارێكم هه‌یه و دێمه‌ده‌ر له ماڵ سه‌رپه‌نجه‌كانم له خاك وه‌رده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ی هێز و ئارامی وه‌ربگرم.
ئه‌گه‌ر له كۆتادا شیعر له چه‌ند دێڕێكدا پێناسه بكه‌یت، چى ده‌ڵێیت؟
شیعر كۆرپه‌یه‌كه و له دایك ده‌بێت، ده‌یان جار ژانی شیعر گرتوومی تا نیوه‌شه‌و به‌ره‌به‌یان هاتووم و چووم تا شیعرێكی تازه له‌دایك بووه، چێژێك كه له كۆرپه‌یه‌كی تازه له دایكبوودا هه‌یه له ته‌واوكردنی شیعرێكیشدا بوونی هه‌یه. شیعر شكاندنی هه‌موو تاسه و ئاواته به‌دینه‌هاتووه‌كانه. شیعر زیندوو هێشتنه‌وه‌ی تام و چێژی هه‌موو ئه‌و ساته خۆشانه‌یه تێت په‌ڕاندووه.
وشه/ هه‌ورین و ئه‌ڤین