سوودە ئەفسووناوییەکانی بیبەر

:: PM:02:00:15/08/2017 ‌

بیبەر بە یەکێک لە خواردنە بە سوودەکان دادەنرێت و چەندان سوودی هەیە بۆ تەندروستیی مرۆڤ، ڕێژەیەکی زۆر کانزاکان و ڤیتامینەکانی تێدایە بەتایبەتی ڤیتامین A هەروەها ڤیتامین C.

پزیشکی شارەزا لە جۆری خواردنەکان و بەرگری جەستەدا ئاماژەی بەوە دا کە بیبەر بە خوارنێکی سەرەکی دادەنرێت بۆ زیاد کردنی ئارەزوی خۆراکەکان بەڵام پێویستە زۆر نەخورێت چونکە کاریگەری هەیە لەسەر کۆئەندامی هەرس، لەگەڵ ئەوەشدا بە پاکژ کەرەوەیەک دادەنرێت بۆ لەش لە مادە زیانبەخشەکان و لە میکرۆبەکان دەتپاریزێت و هەروەها ڕێگە لە دروستبوونی بەرد دەگرێت لە زراودا بەهۆی ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین C تێدایە.

کاری دڵ چالاک دەکات و سووری خوێن خێرا دەکات، چەوری لە خوێندا کەم دەکاتەوە و لە زۆربەی نەخۆشییەکانی دڵ دەتپاریزێت. 

چەوری زیادە دەتوێنێتەوە و کێش دادەبەزێنێت، ڕێگە لە تەسک بوونەوەی بۆرییەکانی خوێن دەگرێت، لە جەڵتە دەتپاریزێت چونکە خوێنێکی پاک دەنێرێت بۆ هەموو بەشەکانی جەستە، هەروەها سوودی هەیە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری سەرئێشە، لیکە ڕژێنەکان چالاک دەکات وا دەکات لیكێکی زۆر دەربدرێت کە یارمەتی ئاسان قوتدانی خۆراکەکان دەدات.

سەرچاوە/ nutrifactsblog


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان