نینۆکی دەستکرد دەبێتە هۆی شێرپەنجە

:: PM:02:51:15/08/2017 ‌
زۆرێک لە خانمان هانا بۆ بەکارهێنانی نینۆکی دەسرکرد دەبەن، بۆ ئەوەی ببنە خاوەنی دەست و پەنجەیەکی ناسک و سەرنجڕاکێش، بێ ئەوەی ئاگادار بن دوای بەکارهێنانی ئەم نینۆکە چ مەترسییەک چاوەڕێیانە.

"ANSM" بریکاری نیشتمانی بۆ سەلامەتی دەست وپێداویستییە سرووشتییەکان، ڕێنمایی بە خانمان دا کە دوور بکەونەوە لە بەکارهێنانی نینۆکی دەستکرد، هەرچەندە سەرنجڕاکێش و جوان بێت و سیمایەکی کچانەی ناسکت پێ ببەخشێت، ئەوەندەش زیان بە تەندرووستیت دەگەیەنێت و مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی لەسەرە.
بەکارهێنانی نینۆکی دەستکرد بۆ ماوەیەکی زۆر لەسەر یەک و هێشتنەوەی لەسەر نینۆک دەبێتە هۆی، تووشبوون بە هەوکردن و هەستیاری (حەساسییەت)ی چینی نینۆک و پێستی ژێر نینۆکەکە، هەروەها دەبێتە هۆی شکان و ڕزینی نینۆکە سرووشتییەکەی خۆت.

کاتێک سیکۆتین یان ئەو دەرمانە لینجەی  دەوڵەمەندە بە تیشکی سەروو بنەوشەیی لەسەر نینۆکە سرووشتییەکەت دەدەیت بۆ ئەوەی نینۆکە دەستکردەکەی پێوە بنووسێت، دەبیتە ڕێخۆشکەر لە گواستنەوەی ئەو ماددە کیمیاییانە بۆ سەر نینۆک و تووشبوونی نینۆکەکەت بە ئێکزیما (هەوکردنی پێست) و هندێک حەساسیەت بۆ ناو پێستەکەت، نینۆکت بۆ ماوەیەک بەو بەرگە دەشاریتەوە،  ڕێگر دەبیت لە پێستی ژێر نینۆک و نینۆکە سرووشتیەکەت لە بەرکەوتنی هەوا و ڕێگەدان بە چوونە ناوەوەی تیشکی سەروو بنەوشەیی خۆر بۆ ژێر پێستەکەت، وا دەکات پێست و نینۆکەکەت بسووتێتەوە و ببێتە ڕێخۆشکەر بۆ گەشەکردنی خانەی شێرپەنجە و تووشبوون پێی.

سەرچاوە/سەیدەتی


وشە - ڕێناس شابان