خاتوو ئەمەل دوای ماوەیەک دابڕان لە کاری هونەری، گەڕایەوە بۆ کوردستان و پلانی نوێترین بەرهەمی بە ناوی ''ئاگرێکی بێ خۆڵەمێش'' ئاشکرا کرد.
''ئەمەل سەعید کوردە"ی گۆرانیبێژ ئێستە لە کوردستانە، خەریکی کاری کلیپ و تۆمارکردنە بۆ گۆرانی ''ئاگرێکی بێ خۆڵەمێش''ی هونەرمەند "محمد عباس بارام"، لەم نزیکانەدا بە نوێکاری لە میوزیک دەیخاتە بەر گوێی هەوادارانی.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م، "كه‌نار" هونەرمەندی بەشداربووی ناو ئەو بەرهەمەی ئەمەل، لە دیمانەیەکدا بە وشەی ڕاگەیاند: " چەند بەرهەمێکی نوێمان لەبەردەستە، ''ئاگرێکی بێ خۆڵەمێش"ی خاتوو ئەمەل یەکێکە لەوانە، بە هاوکاری گروپی میوزیکی لوڕ کار بۆ تۆمارکردن و کلیپەکەی دەکەین".
خاتوو ئەمەل لە دیمانەیەکیدا بە وشەی ڕاگەیاند، بە سەردانێکی کاتی بۆ کوردستان گەڕاوەتەوە، لەم ڕۆژانەدا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند "مه‌زهه‌رى خاڵقى"، "ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغى" و "ڕێژه‌ن حه‌سه‌ن" و كامه‌رانى هاوسه‌رى، سه‌ردانى ئنیستیتۆى كه‌له‌پورى كوردی‌یان كردووە له‌شارى سلێمانی.
"ئه‌وین" دوا به‌رهه‌مى بڵاوكراوه‌ى خاتوو ئەمەلە، هۆنراوه‌ى "ئه‌حمه‌د محه‌مه‌ده"، ئاوازى "هێرش فه‌وزییه"، كارى میوزیك و میكسى لە لایەن "نیهاد جهمشیر" بۆ کراوە. ئەم بەرهەمە لە دەرهێنانی ''بڕوا تەها"یە و کاری لۆکەیشنی لە فینلەندا بۆ کراوە.
ئەم بەرهەمە باس لە دابڕانی ئەوینی نێوان خۆشەویست و هاوڕێ و نیشتمان دەکات، لەکلیپەکەیدا بە شێوەیەکی جوان ئەو ئازارەی پشانی بینەران داوە.
وشه/ شاخه‌وان شێخانى