مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، له په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی حزبه‌كه‌ی، په‌یامێك بۆ ئه‌ندامانی ده‌نێرێ و داوایان لێ ده‌كات پاڵپشتی پڕۆسەی سەربەخۆیی و ڕیفراندۆم بن.
له‌و په‌یامه‌دا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م له ئۆرگانه‌كانی پارتی بڵاو بووه‌ته‌وه، پیرۆزبایی 71ـه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندی پارتی له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حزبه‌كه‌ی ده‌كات و نووسیویه‌تی: "پارتی هەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە هەتا ئێستا ئامرازێك بووە بۆ بەدیهاتنی ئامانجە دیموكراتی و نیشتیمانی و نەتەوەییەكانی گەلی كوردستان و لە هەمانكاتیشدا هاوشان لەگەڵ هێزە تێكۆشەر و نیشتیمانپەروەرەكانی تری كوردستان ئامرازی بەرگریكردن بووە لە ماف و پێناسەی گەلی كوردستان لە هەموو قۆناغەكاندا".
سبه‌ی چوارشه‌م 16ی ئاب، ساڵیادی پارتی دیموكراتی كوردستانه كه ساڵی 1946 له‌سه‌ر ده‌ستی مسته‌فا بارزانی دامه‌زراوه، هاوكات ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی حزبه‌كه و هه‌رێمی كوردستانه.
بارزانی له به‌شێكی تری په‌یامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی، پارتی لە دروشم و لە كرداردا پێشەنگ و هەڵگری بەرپرسیارێتیی بووە لە قۆناغە گرنگەكانی خەباتی گەلی كوردستان و ئێستایش لە قۆناغی بنیاتنان و شەڕی تیرۆر و هەنگاونان بەرەو سەربەخۆیی بە شانازییەوە خاوەنی هەمان ئەرك و ڕۆڵە و لەم ڕێگەیەدا قوربانیی بێهەژماری داوە.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، لەو بۆنەیەدا بە پێویستی دەزانم سوپاسی خۆڕاگری وكۆڵنەدانی جەماوەری پارتی و هەموو خەڵكی كوردستان بكەم. ئەو خۆڕاگرییە مكوڕترمان دەكات لە هەنگاونان بەرەو ئاییندە و كاركردن بۆ مسۆگەركردنی مافە ڕەواكانی گەلەكەمان. ئەوەیش دووپات دەكەمەوە باشترین وەفا و وەڵام بۆ خوێنی شەهیدان و قوربانیدانی گەل سەربەخۆیی كوردستانە. سەربەخۆیی كوردستان و ئاشتی و پێكەوەژیان ئامانجی پارتی دیموكراتی كوردستانە و لە ڕێگەیەدا ئامادەی هەموو قوربانیدانێكە و بۆ گەییشتن بەو ئامانجانە پارتی بڕوای بە یەكڕیزی و تەبایی نێوخۆیی كوردستان هەیە.
سه‌باره‌ت به ڕیفراندۆم و پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، مه‌سعوود بارزانی نووسیویه‌تی، داوا لە ئەندام و لایەنگرانی پارتی دەكەم كە بە هەموو توانایەكیان هاوشان لەگەڵ هەموو خەڵكی كوردستان پاڵپشتی پڕۆسەی سەربەخۆیی و ڕیفراندۆم بن، چونكە جگە لە سەربەخۆیی، گەلی كوردستان هیچ ڕێگەیەكی تری لەبەردەم نییە، ئەوەیش لەپێناو دووبارەنەبوونەوەی كارەساتەكان و بەرقەراربوونی ئاشتی و بووژانەوە.