دانێلا چاڤێز تەمەن 30 ساڵ خەڵكی وڵاتی چیلییە، دانێلا پێشتر كاری بێژەری كردووە لە تەلەفزیۆنی TDNی چیلی.
دانێلا لە تەمەنی 24 ساڵیدا لە ڕۆژنامەی "پلەی بۆی" دەستی بە كار كردووە، دوای ئەوەی ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام كردەوە و چەند وێنەیەكی سەرنجڕاكێشی خۆی بڵاوكردەوە، هەزاران فۆڵۆوەری بۆهات، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی دانێلا بەردەوام بێت لە كاری مۆدێل و نمایشكردنی خۆی.
ئێستا دانێلا بووەتە مۆدێلێكی بەناوبانگ، كاری ڕیكلام بۆ جل و كەلوپەلی كەنار دەریا دەكات، براند و سایتی تایبەت بەخۆی هەیە و بەرهەمەكانی بەڕێگەی ئۆنلاین دەفرۆشێت.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی 3.1 ملیۆن فۆڵۆوەری هەیە، بەوەش بووەتە ئەستێرەیەكی درەوشاوەی ئەم ماڵپەڕە و بە "ماسییەكەی چیلی" ناوی دەركردووە.
لە كاتی جیابوونەوەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەگەڵ ئیرینا شایكی هاوسەری هەواڵی ئەوە بڵاوبووەوە كە دانێلا پەیوەندی سێكسی هەبووە لەگەڵ ڕۆناڵدۆ، كاتێك ئیرینا پێی زانیوە لە ڕۆناڵدۆ جیابووەتەوە.
هەرچەندە ڕۆناڵدۆ ڕەتی كردووەتەوە لەسەر ئەوە لە ئیرینا جیابووبێتەوە، بەڵام قسەی لەسەر پەیوەندی سێكسی لەگەڵ دانێلا نەكردووە.