هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزنجی، نووسه‌ر و وه‌رگێڕ و لێكۆڵه‌ر و مامۆستای زانكۆ، له پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی خۆیدا، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، چه‌ندان وێنه‌ی ده‌گه‌مه‌نی به ناونیشانی جیا جیا بڵاو كرده‌وه.
مامۆستا هێمن ناوی سه‌رچاوه‌ی ده‌سكه‌وتنی وێنه‌كانی به "وشه" ڕانه‌گه‌یاند، به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكی نادیار، هه‌روه‌ها هه‌موو وێنه‌كانی پشكه‌شی "وشه" كردووه و یه‌كێك له وێنه‌كان وێنه‌كه‌ی خواره‌وه‌یه.
ئایشێ خانم، هاوسه‌ری مه‌لیك مه‌حموودی حه‌فید.
ئایشێ خانم، كچی شێخ مارفی نه‌قیب و كوڕه‌زای كاك ئه‌حمه‌دی شێخه، ئایشێ خانم خوشكی حه‌پسه خانمی نه‌قیب، ئایشێ خانم هاوسه‌ری شێخ ئه‌حمه‌دی شێخ سه‌عید بوو، شێخ ئه‌حمه‌د له‌گه‌ڵ شێخ سه‌عیدی باوكی له مووسڵ به پیلانی "ئیتیحاد و ته‌ره‌قی" شه‌هید ده‌كرێن، ئایشێ خانم له شێخ ئه‌حمه‌دی شیخ سه‌عید شێخ جه‌لالی ده‌بێت.
ئایشێ خانم دواتر ده‌بیته هاوسه‌ری شێخ مه‌حموودی حه‌فید، كه یه‌كه‌م جار هاوسه‌ری شێخ ئه‌حمه‌دی شێخ سه‌عدی بوو، پاشان له شێخ مه‌حموود شێخ له‌تیفی ده‌بێت. دایكی ئایشێ خانم و حه‌پسه خانم، له بنه‌ماڵه و سه‌ركارن و شێخی شه‌مزینن.