وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داهاتی مانگی ڕابردووی بڵاو كرده‌وه كه زیاتر له پێنج ملیار دینار بووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 15ى ئاب، وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه داهاتی مانگی ڕابردووى، له یه‌كى ته‌مووزه‌وه تا ٣١ی ئه‌و مانگه، پێنج ملیار و ٥١ ملیۆن و ٧٥ هه‌زار و ٦٠٧ دینار بووه.
وه‌زاره‌ته‌كه روونى كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و بڕه داهاته جگه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان، داهاتی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی تێدایه.
به‌پێى راگه‌یه‌نراوى وه‌زاره‌ته‌كه، داهاته‌كان به به‌راورد به مانگی حوزه‌یرانی ڕابردوو زیادی كردووه، به جۆرێك له مانگی حووزه‌یراندا داهاتی وه‌زاره‌ته‌كه سێ ملیار و ٥٣٢ ملیۆن و ١١٦ هه‌زار و ٧٥ دینار بووه.
بڵاوكردنه‌وه‌ى داهاتى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كاتێكدایه كه ئێسته ته‌نگژه‌ى دارایی له هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وامه و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ كۆكردنه‌وه‌ى داهات زۆرتر پشتى به نه‌وت و سامانه سروشتییه‌كان به‌ستاوه.
بڕى داهاته‌كانى ئه‌م وه‌زاره‌ته به‌م شێوه‌یه: