له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا، كتێبی " ئه‌هناس و به‌هناس- فه‌تحی میسر به هۆنراوه"، چاپ و وه‌شان كرا، هێمن عومه‌ر خۆشناو، نووسه‌ر و توێژه‌ر و مامۆستای زانكۆ به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كتێبی (ئه‌هناس و به‌هناس- فه‌تحی میسر به هۆنراوه)، چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی، به‌هنه‌سا (ئه‌هناس و به‌هناس- فه‌تحی میسر به هۆنراوه)، داستانێكی شیعرییه كه پێش نزیكه‌ی 200 ساڵ له‌ناو كورددا نووسراوه و زیاتر له سێ هه‌زار دێڕه شیعره.
خۆشناو دووپاتی كرده‌وه: "ئیشی ئێمه ساغكردنه‌وه‌ی ده‌ستخه‌ته‌كه و په‌راوێز و به‌راورد و لێكۆڵینه‌وه و فه‌رهه‌نگۆك و پاشكۆ بووه."
خۆشناو له كۆتاییدا ئاماژه‌ی به‌وه دا: "له‌م كتێبه‌دا شه‌ش ده‌ستنووس پشتیان پێ به‌ستراوه و چوار ده‌ستخه‌تیش به‌راورد كراون، كتێبه‌كه 608 لاپه‌ڕه‌یه."
خوێندنه‌وه‌ی دیرۆكی دێرینی باوباپیران، چێژی تایبه‌تی بۆ خوێنه‌رانی ئه‌ده‌بیات و به‌تایبه‌تی مێژوو هه‌یه، به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و كتێبانه‌ی كه ئاره‌زووی تایبه‌تی له پشته، خوێنه‌ر ده‌گاته ترووپكی ئاسووده‌یی و چێژی خوێندنه‌وه. به‌ده‌ستهێنانی زانیاری له بواره‌كانی خوێنه‌ر ئاره‌زوو و منه‌ی ده‌كات، گرنگیی كتێبه‌كه و ماندووبوونی نووسه‌ری به‌رهه‌مه‌كه، ده‌رده‌خات.