فیلمی كوردی سینه‌مایی "سیمای خۆڵه‌مێش"، دوای نمایشكردنی له چه‌ندین فێستیڤاڵی جیهانی و به‌ده‌ستهێنانی چه‌ندین خه‌ڵات، بۆ نمایشكردن له فێستیڤاڵێكی هونه‌ری له ئیسپانیا وه‌رگیراوه.
سینه‌ماكار شاخه‌وان ئیدریس نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ری ئه‌و فیلمه، ئه‌مڕۆ سێشه‌م له ئیسپانیاوه به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، فیلمی "سیمای خۆڵه‌مێش"، له درێژه‌ی نمایشه سینه‌ماییه ناوخۆیی و جیهانییه‌كانی ئێسته له خولی 12 یه‌می فێستیڤاڵی سینه‌مایی لا ترازیونی وه‌رگیراوه له ئیسپانیا و بڕیاره له شاری زاراكوزا له وڵاته نمایش بكرێت و له شه‌وی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كان وه‌ك فیلمی كۆتایی فێستیڤاڵ نمایش ده‌كرێت، ئه‌و فێستیڤاڵه ئه‌مڕۆ ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردووه و له ڕۆژانی داهاتوو به‌رواری 18ی ئه‌م مانگه فیلمه‌كه‌مان نمایش ده‌كرێت تێیدا.
زیاتر گوتی، ناوه‌ڕۆكی فیلمه‌كه باس له بابه‌تی پێكه‌وه ژیان ده‌كات له نێوان دانیشتوانی كوردستان له عێراق له سه‌رده‌می جه‌نگی نێوان عێراق و ئێران، وه‌چۆن جه‌نگ ده‌بێته مایه‌ی تێكدانی پێوه‌ندی پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه به‌گشت مه‌زه‌ب و ئاینه جیاوازه‌كان.
ئه‌و فیلمه به‌رهه‌می به‌ڕێوه‌به‌ڕایه‌تی سینه‌مای هه‌ولێره، هه‌ریه‌ك له ئه‌كته‌رانی ناسراوی كورد ناسر حه‌سه‌ن و گۆڤار ئه‌نوه‌ر و محه‌مه‌د شێروانی و هێرۆ حه‌سه‌ن زاده و ئه‌نوه‌ر شێخانی و چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی تر به‌شدارن تێیدا، فیلمه‌كه‌مان تا ئێسته به‌شداری چه‌ندین فێستیڤاڵی جیهانی كردووه و چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ست هێناوه، گرنگترین خه‌ڵاتی بریتییه له‌خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆ له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی كازان له ڕووسیا له ساڵی 2015.
دوای به‌شداری ئه‌و فیلمه بریتی بوو له به‌شداریكردن له فێستیڤاڵی فیلمی ئیسلام له ژێر درووشمی "تێگه‌یشتن له ئیسلام" و له تۆكیۆی پایته‌ختی ژاپۆن به‌ڕێوه چوو، ئه‌و فێستیڤاڵه خولی سێیه‌می بوو و فیلمه‌كه تێیدا شانبه‌شانی چه‌ندین فیلمی جیهانی نمایش كرا، فیلمه‌كان به‌یه‌كه‌وه ڕوانگه‌یه‌كیان خسته به‌رچاو بۆ تێگه‌یشت و نزیكبوونه‌وه له جیهانی ئیسلامی، له هه‌ریه‌ك له وڵاتانی مه‌غریب و جه‌زائیر و ڕووسیا و فه‌ڕه‌نسا و وڵاتانی تر فیلمه‌كان وه‌رگیڕان بۆ به‌شداریكردن تێیدا.
هه‌ولێر/ شاخه‌وان شێخانی