فیلمێك بۆ ئاڵای كوردستان و سه‌ربه‌خۆیی به‌رهه‌م هێنرا، له شاری هه‌ولێر كار بۆ به‌رهه‌مهێنانی فیلمێكی نوێ ده‌كرێت و ئێسته كۆتایی به‌كاری وێنه‌گرتنی هاتووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 15ی ئاب، ده‌رهێنه‌ر سامی كاكه كاری نووسین و ده‌رهێنانی بۆ ئه‌و فیلمه كردووه، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، "سپی سپی"، ناوی نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ریمانه له بواری به‌رهه‌مهێنانی فیلم، نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌كه سه‌رقاڵی كاری وێنه‌گرتنیش بۆ ئه‌و فیلمه و ئێسته كاری وێنه‌گرتنی به كۆتا هاتووه و له قۆناغی مۆنتاژدایه و به‌مزووانه له داهاتوویه‌كی نزیك له سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن نمایش ده‌كرێت.
زیاتر گوتی، مه‌به‌ست له ناونانی ئه‌و فیلمه به سپی ئه‌وه‌یه كه مێژووی كوردستان پڕ بووه له نه‌هامه‌تی و ڕژانی ڕووبارێك خوێن بۆ گه‌یشتن به ئازادی و خه‌ونی كورد، بۆیه ئه‌و ناوه‌مان بۆی هه‌ڵبژارد به‌ڕاوێژ له‌گه‌ڵ هاوكارانم.
ناوه‌ڕۆكی ئه‌و فیلمه باس له ئاڵای كوردستان ده‌كات كه له ڕێگه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كی به‌رچاو لادێیه‌ك بانگه‌شه بۆ سه‌ربه‌خۆیی و به‌دیهاتنی خه‌ونی له‌مێژینه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌كات.
كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كیی ئه‌و به‌رهه‌مه هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد "ناسڕ حه‌سه‌ن"ه كه ڕۆڵی پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن و پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرین ده‌بینێت به ناوی (مامه پیره)، له ڕۆژی ئاڵای كوردستان، داوا له خه‌ڵكی ئاواییه‌كه‌ی ده‌كات له و یاده‌دا ئاهه‌نگ و شادی بگێڕن و هه‌مووان بانگهێشت ده‌كات بۆ یه‌كڕیزی و ده‌ست خستنه ناو ده‌ستی یه‌كتری بۆ گه‌یشتن به خه‌ونه‌كانمان.
هه‌ریه‌ك له ئه‌كته‌ران مازیچین عه‌زیز و هه‌ڤاڵ قه‌ره‌چوغی و غازی شینه به‌شدارن له و فیلمه، له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ك له منداڵ و مۆبارس ڕۆلێان له‌و به‌رهه‌مه‌دا بینیووه و ستافی فیلمه‌كه‌ش پێكهاتوون له عه‌دنان عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌ڕی وێنه‌گرتنی به‌رهه‌م، ئیبراهیم ڕه‌مه‌زان یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر و مۆنتێر، له وێنه‌گرتنی یوسف ئه‌كره‌م، به‌سپۆنسه‌ری كۆمپانیای ئه‌لبێت به‌رهه‌م هێنراوه و دیمه‌نه‌كانی له گوندی عه‌لیاوه‌ی سه‌ر به‌پارێزگای هه‌ولێر، كاری وێنه‌گرتی بۆ كراوه.
شایه‌نی باسه هونه‌رمه‌ند و ده‌رهێنه‌ر سامی كاكه خاوه‌نی حه‌وت فیلمی دیكۆمێنتاری و دوو كورته فیلمه، ئه‌و به‌رهه‌مه‌ش ده‌بێته سێیه‌م فیلمی ناوبراو، بڕیاره دوای كۆتاهاتن به كاره‌كانی ئه‌و به‌رهه‌مه به‌شدار بێت له چه‌ند فێستیڤاڵێكی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، ناوبراو خاوه‌ن چه‌ندین خه‌ڵاته له فێستیڤاڵه ناوخۆیی و جیهانییه‌كان، دیارترین به‌رهه‌مه‌كانیشی كه خه‌ڵاتكراون فیلمه‌كانی "ئه‌ودیووی تاوان" و "خۆشم ده‌وێت هه‌ولێر"ه.
هه‌ولێر/شاخه‌وان شێخانی