كۆستا دەگەڕێتەوە ئەتلەتیكۆ مەدرید

:: AM:09:24:16/08/2017 ‌

دییگۆ كۆستای هێرشبەری ئیسپانی نزیكە بەیەكجاری واز لە یانەی چێڵسی ئینگلیزی بێنێ و بۆ وەرزی داهاتوو دووبارە بگەڕێتەوە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید و خولی ئیسپانیا.

كۆستا ئێستا گەڕاوەتەوە وڵاتەكەی بەڕازیل و بە بەرپرسانی یانەی چێڵسیشی راگەیاندووە جارێكی تر ناگەڕێتەوە ئینگلتەڕا و ئەگەریش ناچار بكرێ گرێبەستەكەی هەڵدەوەشێنێتەوە و بۆ وەرزی داهاتوو بێ بەرامبەر پەیوەندی بە یانەیەكی ترەوە دەكات.

ماڵپەڕی (سكای سپۆڕت)ی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە: بەرپرسانی یانەی چێڵسی داواكەی كۆستایان قبووڵ كردووە و رەزامەندییان پێشانداوە دووبارە بگەڕێتەوە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید، بەڵام لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا دوای تەواوبوونی ماوەی سزاكەی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشدا كە كۆستا تا ئێستا هیچ دەستەوارەیەكی لەلایەن یانە گەورەكانی ئەوروپاوە پێ نەگەیشتووە و هەر بۆیە پێی باشە لە وەرزی داهاتوودا پەیوەندی بە تیپەكەی دییگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئەرجەنتینییەوە بكات.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م