گرووپێكی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ئاشكرایان كرد، فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی ڕژێمی ئه‌سه‌دیان له ناوچه‌كانی باشووری سووریا و نزیك له سنووری ئوڕدن تێكشكاندووه و خستوویانه‌ته خواره‌وه.
سه‌عد ئه‌لحاج گوته‌بێژ به‌ناوی گرووپی سوپای ڕه‌شی ڕۆژهه‌ڵات به "رۆیته‌رز"ی ڕاگه‌یاند، هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی فڕۆكه‌یه‌كی ڕژێمی ئه‌سه‌دیان له بیابانه‌كانی باشووری سووریا خسته خواره‌وه، كه دروستكراوی وڵاتی ڕووسیا بووه و له جۆری مێگ بووه.
هه‌روه‌ها گوتی، فڕۆكه‌كه له نزیك سنووری ئوڕدن پێكراوه له ڕێی چه‌كی دژه فڕۆكه‌وه تێكشكێنراوه و له دۆڵی مه‌حموودی ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سویدای ڕۆژهه‌ڵات كه‌وته خواره‌وه.
ئاماژه‌ی دا، فڕۆكه‌وانی فڕۆكه‌كه به په‌ڕه‌شووت خۆی فڕێداوه‌ته خواره‌وه دوای ئه‌وه فڕۆكه‌كه‌ی پێكراوه، ئێسته هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان له ناوچه‌كه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌وانه ده‌ستی پێ كردووه.
مانگی پێشووش هێزه‌كانی ڕه‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ئاشكرایان كرد، فڕۆكه‌یه‌كی تری جه‌نگیان له دووری 50 كیلۆمه‌تری ڕۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شق خستووه‌ته خواره‌وه و وێنه و ڤیدیۆی چۆنیه‌تی پێكران و خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكهكهیشیان له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوكرده‌وه.
ناوچه‌ی سویدای ڕۆژهه‌ڵات ده‌كه‌وێته باشووری سووریا و هاوسنووره له‌گه‌ڵ وڵاتی ئوڕدن و هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له‌لایه‌كه‌وه و میلیشیاكانی سه‌ر به ئێرانیش له چه‌ندان پێگه و خاڵی سنووری جێگیرن و بوونیان هه‌یه.