له نوێترین به‌رهه‌می یه‌كێك له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی په‌رده و جێی نووستن، سه‌رچه‌فێكی جیاوازیان به مه‌به‌ستی كۆتاهێنانی به ناكۆكییه‌كانی نێوان هاوسه‌ران دروست كرد.
زۆرێك له هاوسه‌ران له كاتی خه‌وتندا ناكۆكی له‌سه‌ر پله‌ی گه‌رما ده‌كه‌وێته نێوانیان، چونكه یه‌كێكیان ده‌یه‌وێ پله‌ی گه‌رمی ژووره‌كه گه‌رم بێت و یه‌كیان سارد، ئه‌مه‌ش له هه‌ندێك له خێزانه‌كاندا كێشه‌كه له قه‌باره‌ی خۆی گه‌وره‌تر بووه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له وه‌رزێكی یه‌كساندا ده‌ژین و دوو كه‌شوهه‌وای جیاوازیان پێویسته له‌گه‌ڵ پله‌ی گه‌رمی جه‌سته‌یان بیگونجێنن، كۆمپانیایه‌كی كه‌نه‌دی سه‌ر سیسه‌م و لێفه‌یه‌كی دروست كرد، له یه‌ك كاتدا ده‌توانی دوو پله‌ی گه‌رمی ببه‌خشێت و هاوسه‌ران له‌و كێشه‌یه ڕزگار بكات، ئه‌م به‌رهه‌مه‌شی ناو نا ''دۆفی برێز".
هه‌ر لایه‌كی ئه‌م سه‌رچه‌فه پله‌یه‌كی گه‌رمی جیاواز ده‌به‌خشێت، به ویستی خۆت ده‌توانی پله‌ی گه‌رمی و ساردییه‌كه‌ی تێدا بگۆڕیت، هه‌روه‌ها ئه‌و كاته‌شی بۆ دیاری بكه‌یت كه ده‌ته‌وێ له‌سه‌ر ئه‌م پله‌ی گه‌رمییه بمێنێته‌وه، له‌مه‌به‌دوا هاوسه‌ره‌كان كێشه‌ی پله‌ی گه‌رمی جێگه‌ی نوستنه‌كه‌یان نامێنێت.
ئه‌م سه‌رچه‌فه زیره‌كه به شه‌حنكردن ئیش ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خواستێكی زۆری له‌سه‌ر بوو له‌لایه‌ن هاوسه‌ران، له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كڕیارێكی زۆری بۆ په‌یدا بوو و له هه‌موو دنیادا به‌رده‌ست بوو، نرخه‌كه‌شی ته‌نیا 199 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه، له‌گه‌ڵ ئه‌و كاره‌ی خۆی توانای گه‌رم یان ساردكردنی پله‌ی گه‌رمی ژووره‌كه‌شی هه‌یه.