پێكهاتەی چاوەڕوانكراوی ریال مەدرید و بەرشەلۆنە

:: AM:10:58:16/08/2017 ‌

ئەمڕۆ چوارشەم سەعات 12ی شەو بەكاتی كوردستان یاریی گەڕانەوەی جامی سوپەری ئیسپانیا لەنێوان هەردوو یانەی ریال مەدرید و بەرشەلۆنە لەنێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەست پێ دەكات.

یانەی ریال مەدرید یەكشەمی رابردوو لەنێو یاریگەی كامپ نوو بە ئەنجامی 1-3 گۆڵ یارییەكەی بردبووەوە و هەنگاوێك لە بەدەستهێنانی جامی سوپەری ئیسپانیا نزیك بووەتەوە.

رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی كەتەلۆنی پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو یانەكەی بەمشێوەی خوارەوە بڵاو كردەوە:-

ریال مەدرید/

گۆڵپارێز: كیلۆر ناڤاس

هێڵی بەرگری: رامۆس، ڤاران، مارسێلۆ و كارڤاخال

هێڵی ناوەڕاست: كاسیمێرۆ، كڕووس و مۆدریچ

هێرشبەر: بەنزیما، بێڵ و ئیسكۆ

بەرشەلۆنە/

گۆڵپارێز: تیر شتیگین

بەرگری: ئۆمتیتی، پیكێ، ئەلێكس ڤیدال و جۆردی ئەلبا

هێڵی ناوەڕاست: بۆسكێتس، سێرجی رۆبێرتۆ و راكیتیچ

هێڵی هێرشبەر: میسی، دنیس سوارێز و لویس سوارێز





وشە - ئامانج ئه‌كره‌م