بەرشەلۆنە لە هێنانی ئەم دوو یاریزانە نوێیە دڵنیایە

:: AM:11:16:16/08/2017 ‌

بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دڵنیام لەم ماوەیەی لە گرێبەستی هاوینەی یاریزاناندا ماوە دەتوانن گرێبەستی دوو یاریزانی نوێ بۆ تیپەكەیان بەسەركەوتوویی ئەنجام بدەن.

رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی كەتەلۆنی بڵاوی كردەوە: یانەی بەرشەلۆنە دڵنیا دەتوانێ لەم چەند رۆژەی دواییدا بەفەمی گرێبەست لەگەڵ هەردوو ئەستێرە فیلیپ كۆتینیوی بەڕازیلی لە یانەی لێڤەرپوولی ئینگلیزی و عوسمان دێمبلێی فڕەنسی لە یانەی بڕووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشدا كە بەهاتنی هەردوو ئەستێرەكە یانەی بەرشەلۆنە بەتەواوی كێشەی رۆیشتنی نیمار دا سیلڤای ئەستێرەی بەڕازیلی چارەسەر دەكات و لە وەرزی داهاتوودا بەو پەڕی بەهێزییەوە دەگەڕێتەوە.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشدا كە دوای یاریی كلاسیكۆی یەكشەمی رابردوو، جۆزیپ ماریا بارتومیۆی سەرۆك لەگەڵ ئەندامانی كارگێڕی یانەی بەرشەلۆنە كۆ بووەتەوە و گفتوگۆیان لەبارەی گرێبەستە نوێیەكانی یانەكە كردووە و بەتێكڕا دووپاتیان لە هێنانی هەردوو ئەستێرەكەدا كردووەتەوە.

جێی باسە كێشەی سەرەكی یانەی بەرشەلۆنە لە گرێبەستكردن لەگەڵ هەردوو ئەستێرەكەدا بڕی ئەو پرەیە كە یانەكانیان داوای دەكەن كە هەردووكیان زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆیە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م