ئه‌گه‌ر له چۆنیه‌تیی چالێنانی هه‌ر خانمێك بپرسن، یه‌كسه‌ر ده‌ڵێت كه‌وچكێك چا یان كیسه‌یه‌ك چا ده‌كه‌مه ناو كه‌مێك ئاو و له‌سه‌ر ئاگر به جێێ ده‌هێڵم تا ده‌كوڵێ، به‌ڵام ئیتر ده‌بێ واز له‌و ڕێگه‌یه بێنن و به مایكرۆویڤ چا لێ بنێن.
ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی باس كرا بۆ ڕابردوو گونجاو بوو، به‌ڵام له‌م دواییانه‌دا "كوان فوانگ" پزیشكێكی ئوسترالی زانكۆی ''نیو كاسل''ی وڵاتی نیوساوث ویلز بۆی ده‌ركه‌وت، باشترین ڕێگه بۆ كوڵان و لێنانی چا، به‌كارهێنانی مایكرۆویڤه و به تاقیكردنه‌وه‌كانی ئه‌وه‌شی سه‌لماند.
له ساڵی 2012 وه كوان فۆنگ كار له‌سه‌ر باشترین جۆره‌كانی چا و گیا سروشتییه‌كان ده‌كات، له دوای چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌یه‌كیش له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی لێنانی چای ڕه‌ش ده‌ڵێ: ''كوڵانی چا بۆ ماوه‌ی نیو خوله‌ك به مایكرۆویڤ، ده‌بێته هۆی ده‌سكه‌وتنی تامێكی خۆش بۆ چا و بڕێكی زۆر له كافاین و ئه‌لثیانین و بۆلیفیۆنۆلی ناو چا".
پێكهاته‌ی بۆلیفیۆنۆل ئه‌و ماده‌یه‌ی كه ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌ی دژه ئۆكسان و چه‌ندان سوود به ته‌ندروستی جه‌سته ده‌گه‌یه‌نێت، مه‌ترسیی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و مولووله‌ی خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه، ڕێگر ده‌بێت له تێكچوونی په‌ستانی خوێن، شه‌كره و كۆلیسترۆلیش به ته‌ندروستی جێگیر ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئه‌لثیانین ترشی ئه‌مینی دروست ده‌كات، ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی دوودڵی و شڵه‌ژان و بێتاقه‌تی، وا ده‌كات مێشك هه‌ست به ئارامی ده‌روونی و جه‌سته‌یی بكات.
ماڵپه‌ڕی ''
فۆشیا'' شێوازی ئاماده‌كردنه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه ئاشكرا كرد:
كوپێك ئاوی كوڵاو بهێنه و كیسه‌یه‌ك چای تێ بكه، پاشان بۆ ماوه‌ی 30 چركه بیكه ناو مایكرۆویڤ و به پله‌ی گه‌رمییه‌كی مامناوه‌ند دایگرسێنه، پاشان به جێێ بهێڵه چه‌ند چركه‌یه‌ك تا كه‌مێك سارد ببێته‌وه و بیخۆره‌وه.
ئه‌م ڕێژه‌یه‌ی پزیشك كوان هه‌ڵیبژاردووه، ته‌نیا بۆ چای ڕه‌ش گونجاوه و له‌باره‌ی چای سه‌وز و جۆره‌كانی تر، هیچی ڕوون نه‌كردووه‌ته‌وه تا ئێسته، له‌وانه‌یه پێویستی به چه‌ند چركه‌یه‌كی كه‌م یان زۆرتر بێت.