ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی جیهانی لیۆناردۆ دیكاپریۆ، بڕیاڕه به‌م نزیكانه ببێته پاڵه‌وانی فیلمێكی مێژوویی له‌باره‌ی ژیانی پڕۆفیسۆڕ و هونه‌رمه‌ندێكی ناسراوی ئیتاڵی.
پاش به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی ئۆسكار وه‌ك باشترین ئه‌كته‌ر له فیلمی the revenant، بڕیاڕه به‌م نزیكانه لیۆناردۆ دی كاپریۆ له پڕۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی فیلمی چیرۆكێكی مێژوویی‌دا بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر شاشه‌كان، كه باس له ژیانی وێنه‌كێش و پڕۆفیسۆڕی به‌ناوبانگی جیهانی لیۆناردۆ داڤینچی ده‌كات، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت ئه‌م فیلمه نوێیه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره به‌ده‌ست بهێنێت.
لیۆناردۆ دی كاپریۆ یه‌كێكه له ئه‌كته‌ره سه‌ركه‌وتووه‌كانی سینه‌مای هۆڵیوود، له‌دایكبووی ساڵی 1974 خه‌ڵكی شاری لۆس ئه‌نجلۆسه، 148 جار هاتووه‌ته هه‌ڵبژاردن بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌ندان خه‌ڵاتی جیاواز و له‌و ناوه‌نده‌دا بووه‌ته خاوه‌نی 58 خه‌ڵات، له‌م كۆتایه‌شدا توانی ببێته خاوه‌نی 88مین خه‌ڵاتی ئۆسكار بۆ باشترین ئه‌كته‌ری پیاو.
لیۆناردۆ داڤینچی له ئیتاڵیا له 15ی نیسانی ساڵی 1452ی زاینی له دایك بووه، ماتماتیكزان و ئه‌ندازیار و پسپۆڕی شیكردنه‌وه‌ی له‌ش و وێنه‌كێش، په‌یكه‌رتاش، موزیكزان و نووسه‌رێكی به‌ناوبانگی سه‌رده‌می خۆی بووه كه تا ئێسته‌ش ناوی له مێژوودا ماوه‌ته‌وه، یه‌كێك له گرنگترین كاره هونه‌رییه‌كانی كێشانی وێنه‌ی مۆنالیزا بووه.