جامی سوپەری ئیسپانیا.. كامیان ریال یان بەرشە زیاتری بەدەستهێناوە؟

:: PM:12:05:16/08/2017 ‌

ئەمڕۆ چوارشەم سەعات 12ی شەو بەكاتی كوردستان، یاریی گەڕانەوەی جامی سوپەری ئیسپانیا لەنێوان هەردوو یانەی ركابەر ریال مەدرید و بەرشەلۆنە لەنێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەست پێ دەكات.

یانەی ریال مەدرید لەو یارییەدا تاڕدەیەك ئەركی ئاسانترە بەهۆی ئەوەی یەكشەمی رابردوو لەنێو یاریگەی كامپ نوو بە ئەنجامی 1-3 گۆڵ یارییەكەی بردبووەوە.

یانەی شاهانە هەوڵ دەدات ئەمشەو یارییەكە بباتەوە بۆ ئەوەی ژمارەی جامەكانی سوپەری ئیسپانیا بكاتە 10 و تاڕادەیەك لە ركابەكەی یانەی بەرشەلۆنە نزیك ببێتەوە كە تا ئێستا 12 جار بووەتە پاڵەوان.

یانەی ریال مەدرید لە دواهەمین 8 یارییەكانی جامی سوپەری ئیسپانیا 5 جار براوە بووە و دووجاریش دۆڕاوە.

دوایین جار كە یانەی ریال مەدرید گەیشتە یاریی جامی سوپەری ئیسپانیا لە 2014 بوو كاتێك بەرامبەر یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید دۆڕا و جامەكەی لەدەستدا.

یانەی ریال مەدرید لە دوایین 8 جامی سوپەری ئیسپانیا تەنیا یەكجاری بردووەتەوە ئەویش لە ساڵی 2012 بوو، لەو ماوەیەشدا دووجاری تریش یارییەكانی كۆتایی جامی سوپەری دۆڕاندووە.

یانەكە ئامانجی ئەوەیە ئەمشەو جامی سوپەری 2017 لەنێو یاریگەی و جەماوەری بەرز بكاتەوە بۆ ئەوەی لە ریزبەندی پاڵەوانیەتییەكەدا لە ركابەریكردنی یانەی بەرشەلۆنە نزیكتر ببێتەوە.

دوای یانەی بەرشەلۆنە و ریال مەدرید، هەریەك لە یانەكانی دیپۆرتیڤۆ لاكڕۆنیا و ئەتلەتیكۆ مەدرید هەریەكە 3 جار جامی سوپەری ئیسپانیایان بردووەتەوە، دوای ئەوانیش یانەكانی ئەتلەتیك بیلباو و ڤالێنسیا دێن بە 2 ناسناو و یانەكانی مایۆركا، ریال سۆسیداد، زاراگۆزا و سڤیلییەش جامێكی پاڵەوانیەتییەكەیان هەیە.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م