به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م شاندی كوردستان بۆ پرسی ڕیفراندۆم له به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبوونه‌وه و له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه ئه‌وان وه‌كو په‌رله‌مان ڕێز له ئیراده و بۆچوونی گه‌لی كوردستان ده‌گرن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی شاندی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌لیم جبووری، ناوبراو ئاماژه‌ی داوه، كه ئێمه ڕێز له هه‌ڵوێست و بۆچوونی گه‌لی كوردستان ده‌گرین، كه له ڕێی ڕیفراندۆم پرسی مانه‌وه و سه‌ربه‌خۆبوون له 25ی مانگی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ر یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه.
هاوكات سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه وه‌كو په‌رله‌مان هیچ هه‌نگاوێك بۆ دژایه‌تی كوردستان ناگرنه‌به‌ر و په‌رله‌مان به‌یه‌كجاو سه‌یری هه‌موو عێراقییه‌كان ده‌كات و باوه‌ڕیشی به ئامرازه دیموكراسییه‌كان هه‌یه بۆ ده‌ربڕینی بۆچوونی خه‌ڵك له ڕێی ڕیفراندۆم له هه‌ر ناوچه‌یه‌ك.
ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌م 14 ئاب/ئۆگه‌ست شاندی كوردستان گه‌یشتنه به‌غدا و له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه و دوێنێ سێشه‌میش له‌گه‌ڵ باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا و ئێران و عه‌مار ئه‌لحه‌كیم و فوئاد مه‌عسووم سه‌ركۆماری عێراق كۆبوونه‌وه، ئه‌مڕۆش یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بوو.
رۆژی حەوتی حوزەیران/یۆنیۆی 2017 لە كۆبوونەوەی مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان و حكوومەتی هەرێم و كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، رۆژی 25ی ئەیلوول/سێپتەمبەری داهاتوویان وەك رۆژی ریفراندۆمی كوردستان بۆ "مانەوە یان جیابوونەوە لە عێراق" دیاری كرد. خەڵكی كوردستان لە ناوخۆ و دەرەوە بە تاك و كۆمەڵ بەجۆری جیاواز خۆشحاڵی دەردەبڕن.