په‌رله‌مانى عێراق هه‌ردوو ماده‌ى 37 و 52ى یاساى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان تایبه‌ت به كه‌ركووك، بۆ رێككه‌وتنى نوێنه‌رانى شاره‌كه به‌جێ ده‌هێڵێت و دوو رۆژیش مۆڵه‌تیان پێ ده‌دات. په‌رله‌مانتارێكى كه‌ركووكیش ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ین به رێككه‌وتن، ئه‌وا هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى كه‌ركووك له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت.
دواى چه‌ندان دانیشتن، نوێنه‌رانی پێكهاته‌كانى كه‌ركووك له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك، نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن و دوێنێش سێشه‌م 15ى ئاب، په‌رله‌مانى عێراق هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانی په‌سند كرد و تا رۆژی پێنجشه‌میش مۆڵه‌تى به نوێنه‌رانى كه‌ركووك داوه له نێوان خۆیان رێك بكه‌ون له‌سه‌ر هه‌ردوو ماده‌ى 37 و 52ى پێوه‌ست به هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان له كه‌ركووك.
رێبوار ته‌ها ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌سه‌ر پشكى كه‌ركووك له لێدوانێكى تایبه‌ت به "وشه"ی راگه‌یاند، دواخستنى ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و دوو ماده‌یه و نه‌خستنه ده‌نگدانى له‌سه‌ر داوای په‌رله‌مانتارانى شاری كه‌ركووك بووه، به‌و مه‌به‌سته‌ى له ماوه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی له به‌رده‌م ماوه، بگه‌ین به چاره‌سه‌ر و رێككه‌وتنێك.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا په‌رله‌مانتارى كه‌ركووك له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێ، له ماوه‌ى مانگی رابردوودا كۆمه‌ڵێك كۆبوونه‌وه له نێوان پێكهاته‌كانى كه‌ركووك كراوه چ له به‌غدا یان له كه‌ركووك، به‌ڵام نه‌گه‌یشتووین به رێككه‌وتن و گوتی، "ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك نه‌كراوه".
شاخه‌وان باسی له‌وه كرد كه هه‌ندێك له كۆبوونه‌وه‌كان له ماڵى سه‌لیم جبووری سه‌رۆكى په‌رله‌مان و هه‌ندێكی تریش به ئاماده‌بوونى كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجام دراون، به‌ڵام رێك نه‌كه‌وتووین، ئه‌گه‌رچى وه‌ك لایه‌نى كوردی ئاماده بووین پۆسته باڵاكان له نێوان هه‌رسێ پێكهاته دابه‌ش بكرێت، رازی بووین كۆمیسیۆن هه‌ر بڕیارێك له‌سه‌ر تۆماری ده‌نگده‌ران بدات، له‌سه‌ر داهاتووی كه‌ركووكیش رازی بووین هه‌ر رێوشوێنێك به‌پێى ده‌ستوور، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو نه‌رمی نواندنهشدا، ئه‌وان هه‌ر رازی نه‌بوون.
سه‌لیم جبووری به جیا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى توركمان و عه‌ره‌به‌كانى كه‌ركووك له په‌رله‌مانى عێراق كۆبوونه‌وه‌ى كردبوو، پاشان به ئاشكرا به ئێمه‌ى گوت ئه‌وان نایانه‌وێت هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك بكرێت، هۆیه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه ترسیان له له‌ده‌ستدانى پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری و كورسییه‌كانیان هه‌یه. شاخه‌وان وای گوت.
هه‌روه‌ها گوتی، به سه‌رۆكى په‌رله‌مانم گوت ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك نه‌كرێت، ئه‌وا ئێمه هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین، ئه‌ویش گوتى ئێوه هه‌موو دهستپێشخهرییهكتان كردووه، بۆیه ئه‌وان خۆیان به‌رپرسیار ده‌بن له‌وه‌ى له داهاتوودا له كه‌ركووك چی روو ده‌دات.
ئاماژه‌ی دا، "كوتله‌كانى تر‌ى ناو په‌رله‌مان لاى ئێمه ده‌ڵێن له نێوان خۆتان رێك بكه‌ون و پێیان گوتین ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن بكرێت یان نا، وه‌ك كورد زۆرینه‌ن له ئه‌نجوومه‌ن، به‌ڵام پرسی كه‌ركووك ته‌واو سیاسییه و ده‌ستێكى سیاسییه كه نایه‌وێت هه‌ڵبژاردن بكرێت، چونكه شه‌رعیه‌تى ئه‌نجوومه‌نى نوێ زیاتر ده‌بێت، به‌تایبه‌ت بۆ بڕیاردان له گه‌ڕانه‌وه‌ى كه‌ركووك بۆ سه‌ر كوردستان".
به‌ڵام ئه‌مین به‌كر ئه‌ندامی په‌رله‌مانى عێراق له‌سه‌ر پشكى سلێمانى ده‌ڵێ، كوتله‌ى مالیكى پشتگیری له به‌شێك له كوتله عه‌ره‌بییه‌كان و توركمانه‌كانى كه‌ركووك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك به یاسایه‌كى تایبه‌ت ئه‌نجام بدرێ، ئه‌مه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كییه له‌وه‌ى نوێنه‌رانى پێكهاته‌كانى كه‌ركووك ناگه‌ن به رێككه‌وتن، هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك به‌و یاسایه‌ى ئێسته ئه‌نجام نادرێ و ئه‌مه‌ش "ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌یه كه كردوومانه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده رای وایه، ده‌بوو كوتله كوردییه‌كان بایكۆتى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان بكه‌ن له‌سه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان و گوتی، "هۆكاری بایكۆت نهكردنهوهكهش پێوه‌ندى به په‌رته‌وازه‌یی كوتله كوردییه‌كانه‌وه هه‌یه".
شاخه‌وان عه‌بدوڵا ره‌تى كرده‌وه كوتله كوردستانییه‌كان كۆده‌نگ نه‌بن، ئه‌و ده‌ڵێ هه‌فته‌یه‌ك زیاتر كۆبوونه‌وه‌كانى په‌رله‌مان هاته وه‌ستان، به‌ڵام هیچ ئاسۆیه‌ك بۆ رێككه‌وتن نییه، بۆیه په‌رله‌مان یاساكه‌ى خسته ده‌نگدان و دوو رۆژیش وه‌ك مۆڵه‌ت دراوه به نوێنه‌رانى كه‌ركووك. ئه‌و گوتی، "ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ین به رێككه‌وتن، ئه‌وكات هه‌ڵوێستمان ده‌بێت و له‌گه‌ڵ ریفراندۆمى كوردستان كێشه‌ى كه‌ركووك یه‌كلا ده‌كه‌ینه‌وه".
دواى رووخانى رژێمى به‌عس، ئه‌نجوومه‌نێك بۆ ئیداره‌دانى پارێزگاى كه‌ركووك به هاوبه‌شی له نێوان پێكهاته‌كانى ئه‌و شاره هاته
دامه‌زران، دواتر له ساڵى 2005 یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان له كه‌ركووك ئه‌نجام درا كه كوتله‌ى برایه‌تیى كه‌ركووك 26 كورسی هێنا، به‌ره‌ى توركمانى هه‌شت كورسی، گردبوونه‌وه‌ى كۆماری عێراق عه‌ره‌به‌كان پێنج كورسی و هه‌ریه‌كه له هاوپه‌یمانى ئیسلامیى توركمانى و گردبوونه‌وه‌ى نیشتمانى عێراقی به جیا یه‌كه‌ى یه‌ك كورسییان هێنا.