شاندی كوردستان بۆ پرسی سه‌ربه‌خۆیی و ڕیفراندۆمی كوردستان له‌گه‌ل نووری مالیكی جێگری سه‌ركۆماری عێراق كۆبوونه‌وه و ئێسته‌ش كۆبوونه‌وه‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه.
دوای كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، شاندی كوردستان گه‌یشتنه ماڵی نووری مالیكی جێگری سه‌ركۆماری عێراق له به‌غدا و له‌سه‌ر پرسی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كۆبوونه‌وه.
سه‌ردانی شاندی كوردستان بۆ لای نووری مالیكی له كاتێكدایه ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا كه مالیكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، توندترین هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر ڕیفراندۆمی كوردستان هه‌یه و خودی نووری مالیكیش به‌رپرسه له بڕینی بودجه و مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان.
تا ئێسته هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوولا بڵاونه‌بووه‌ته‌وه و كۆبوونه‌وه‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه.
ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌م 14 ئاب/ئۆگه‌ست شاندی كوردستان كه له ڕۆژ نووری شاوێس و سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره و فوئاد حوسێن و محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د و رۆمیۆ هه‌كاری و ماجد بازرگان و ڤیان ده‌خیل پیكهاتوون گه‌یشتنه به‌غدا و له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه، دواتر له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری عێراق و عه‌مار حه‌كیم و باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا و ئێران له عێراق كۆبوونه‌وه، ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبوونه‌وه و كۆبوونه‌كانیشیان به‌رده‌وامی هه‌یه.
رۆژی حەوتی حوزەیران/یۆنیۆی 2017 لە كۆبوونەوەی مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان و حكوومەتی هەرێم و كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، رۆژی 25ی ئەیلوول/سێپتەمبەری داهاتوویان وەك رۆژی ریفراندۆمی كوردستان بۆ "مانەوە یان جیابوونەوە لە عێراق" دیاری كرد. خەڵكی كوردستان لە ناوخۆ و دەرەوە بە تاك و كۆمەڵ بەجۆری جیاواز خۆشحاڵی دەردەبڕن.
سه‌رچاوه/
شه‌فه‌ق نیوز.