وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕای گه‌یاند، ڕیفراندۆمی كوردستان ده‌بێته هۆی تێكچوونی سه‌قامگیریی ناوچه‌كه، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌یه كه ده‌گوترێ، پڕۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته ئه‌نجام ده‌درێ.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م مه‌ولوود چاوش ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕای گه‌یاند، ڕیفراندۆمه‌كه‌ی بڕیاره هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی بدات، سه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
پێشتریش چه‌ند به‌رپرسێكی تری سیاسیی ئێران و عێراق مه‌ترسی تێكچوونی سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌یان باس كردبوو، له دیمانه‌یه‌كدا مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وا وه‌ڵامی دابوونه‌وه، بۆ كه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌قامگیر بووه تا ئێسته به‌هۆی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌وه تێك بچێ، ئه‌ی بۆ نه‌گوترێ، ڕه‌نگه سه‌ربه‌خۆیی كوردستان هیوایه‌ك به هێوربوونه‌وه‌ی دۆخی شڵه‌ژاوی ناوچه‌كه بدات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، جارێكی تر هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی ڕوون كرده‌وه كه ئه‌وان له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقدان و ناخوازن هیچ به‌شێكی لێ ببێته‌وه، داواشی كرد به لۆجیك لایه‌نه‌كان له نێوان یه‌كتردا دۆخه ته‌مومژاوییه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ئه‌م قسانه‌ی توركیا له كاتێدایه، هه‌ڵسووڕاوانی به‌ره‌ی دژه سه‌ربه‌خۆیی و نه‌خێر، تۆمه‌تی ئه‌وه بۆ ڕیفراندۆمه‌كه دروست ده‌كه‌ن كه پڕۆژه‌یه‌كی توركیا بێت له دژی په‌كه‌كه و به‌رژه‌وه‌ندیی سوننه‌ی عێراق، چونكه توركیا به‌م هۆیه‌وه ئومێدی نزیكبوونه‌وه‌ی له مووسڵ بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
رۆژی حه‌وتی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2017 له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و حكوومه‌تی هه‌رێم و كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، رۆژی 25ی ئه‌یلوول/سێپته‌مبه‌ری داهاتوویان وه‌ك رۆژی ریفراندۆمی كوردستان بۆ "مانه‌وه یان جیابوونه‌وه له عێراق" دیاری كرد. خه‌ڵكی كوردستان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه به تاك و كۆمه‌ڵ به‌جۆری جیاواز خۆشحاڵی ده‌رده‌بڕن.