حەیدەر عەبادی من سوپەرمان نیم

:: PM:03:58:01/10/2016 ‌

ئەمڕۆ هەینی، حەیدەر عەبادی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دەرکردنی وەزیرەکان لەلایەن پەرلەمانەوەی کاریگەری لەسەر کارەکانمان نەکردەوە، بەڵام خۆ من سۆپەرمان نیم تا هەموو وەزارەتەکان بەڕێوەبەرم، بۆیە لە ئایندەیەکی نزیکدا کاندیدی وەزارەتەکان پێشکەش دەکەین.


گووتی، جێگەی رەزامەندی نیە حکوومەت وەزیری دارایی و بەگری تێدا نەبێت لە کاتێکدا وڵات بە قەیراندا تێدەپەڕێت، داوا لە پەرلەمان دەکەین هاوکاریمان بکەن.

دوای سەردانەکەی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ یەکەمجار دوای ماوەیەکی دورو درێژ هاوپەیمانی شیعەکان کۆبوونەوەیان ئەنجامدا و موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدریش بەشداری کۆبوونەوەکەی کردووە و گفتوگۆیان لەبارەی مەترسیەکانی بەردەم عێراق کردووە.



وشە/ میدیاکان، رێبین محەمەد


وشە - ڕێبین محه‌مه‌د

ئه‌م بابه‌ته 516 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌