دوایین ژماره‌ى رزگاربووانى ئێزیدیى ده‌ستى داعش راگه‌یه‌نرا
سه‌رۆكی كۆمیته‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، دوایین ئامارى رزگاربووانى ئێزیدی له ده‌ستى داعش راگه‌یاند و ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه كوردستان هه‌میشه شوێنی حه‌وانه‌وه و نیشته‌جێبوونی پێكهاته ئاینی و نه‌ته‌وه‌كانه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 16ى ئاب/ ئۆگه‌ست، دیندار زێباری سه‌رۆكی كۆمیته‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، راگه‌یه‌نراوێكى بڵاو كرده‌وه و تیدا هاتووه، كوردستان هه‌میشه شوێنی حه‌وانه‌وه و نیشته‌جێبوونی پێكهاته ئاینی و نه‌ته‌وه‌كان و نموونه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی نێوان ئه‌م پێكهاتانه بووه.
زیاتر گوتى، حكوومه‌تی كوردستان گرنگی به په‌ره‌پێدانی رۆشنبیری و هونه‌ری پێكهاته نه‌ته‌وه و ئاینییه‌كان له كوردستان ده‌دات و ئه‌مه‌ش له هه‌یكه‌لی كارگێڕیی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه به بوونی دوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ڕۆشنبیری، یه‌كێكیان بۆ توركمان و ئه‌وی تر بۆ سریانی.
سه‌رۆكی كۆمیته‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاماژه‌ى به هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌ت كرد بۆ رزگاركردنی ئێزیدییه رفێنراوه‌كانی ده‌ست داعش و راى گه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رۆژی 25/11/2014 لیژنه‌یه‌كی دامه‌زراند بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌دواداچوون له كه‌یسی ئێزیدییه رفێنراوه‌كان و بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی ته‌رخان كردووه بۆ رزگاركردنیان، دوای گه‌ڕانه‌وه‌شیان حكوومه‌ت هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك ده‌كات بۆ حه‌واندنه‌وه‌یان و دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ نێو كۆمه‌ڵگه.
روونى كرده‌وه كه به‌ر له هاتنی داعش، ژماره‌ی ئێزیدییه‌كان له عێراق نزیكه‌ی 550 هه‌زار كه‌س بووه، له ئه‌نجامی داگیركردنی ناوچه‌كانیان له لایه‌ن داعشه‌وه، نزیكه‌ی360 هه‌زاریان ئاواره بوون و هه‌زار و 293 كه‌سیان شه‌هید بوون و شه‌ش هه‌زار و 417 هاووڵاتیی كوردی ئێزیدی رفێنراون كه سێ هه‌زار 547یان ئافره‌ت و دوو هه‌زار و 870 یان پیاو بوون، به‌ڵام توانراوه سێ هه‌زار و 92 له هاووڵاتییانى ئێزیدی به ئافره‌ت و پیاوه‌وه رزگار بكرێن.
ئه‌و راگه‌یه‌نراوه‌ى كۆمیته‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، دوابه‌دواى ئه‌وه دێت كه رۆژی سێشه‌م وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا راپۆرتی ساڵانه‌ی "ئازادی ئاینی له جیهاندا" بڵاو كرده‌وه كه له به‌شی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان و عێراق تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی كه داعش ده‌رهه‌ق به "كورد، ئێزیدی، مسوڵمانه شیعه‌كان و ئه‌نجامی داون، داعش به به‌رپرسیار ده‌زانێت به‌رامبه‌ر جینۆسایدی ئێزیدی.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم